بحث هذه المدونة الإلكترونية

الثلاثاء، 20 سبتمبر 2016

بۆ رای گشتی کوردستانی :
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پاش ئەوەی حکومەتی میللی دیموکراتی هەرێم .. چوار مانگی پار ساڵ وپێنج مانگی ئەمساڵ ، مووچەی خانەنشینانی مەدەنی فت کرد و زۆر بە کەمتەرخەمی و بەمننەت وبەپێ نەخشە.. دوێنی بلاوی کردەوە - ئەگەر راست بکات - کە پاش ١١ رۆژ مووچەی مانگی ٤ی خانەنشینانی مەدەنی دابەش دەکات .. ئەوەی لەو ١١ رۆژە بمری ، بەحەسرەت دەمری و ئۆبالەکەی بەملە ئەستوورەکانی لێژنەی رووبەروو بوونەوەی قەیران وسەرۆکایەتی هەرێم و وەزیری دارایی کاتی خۆش خەوە.ئەوەش بمینێت، بێ شەک مووچەکە بەم شتانە سەرف دەکات و بەسەعاتێک دێتە سەر سفر و سێ ما نگی دیکە ژیانی دەکەویتە مەترسییەوە :
١- بەشێکی دەداتە نەوەکانی کە بەڵێنیانی پێدا بوو ، لە جەژنی رەمەزان جەژنانەیان بداتێ .
٢- بەشێکی بۆ چواریەکی ئەو دەرمانانەی کە بەکاری دێنیت کە ژیانی دەپارێزیت.
٣- بەشێکی دەداتە قەرزەکان .. ئەگەر پارە بمینێت .
٤- بەشێکی بۆ خواردەمەنیەکی گونجاو لەگەل کەرامەتی مرۆف .
برایان .. ئەگەر خانەنشینان .. بیانزانیبا کە .. دەسەلاتێکی بێ بەرنامەو و کەسانی بێ توانا و حوکمێکی دیوەخانەیی و ئاغایی .. چاوەروانیانە ..دەستیان لە خەبات دەشووشتەوە و بەدوای پاشەرۆژێکی رۆتنتر و ئاسوودەترین دەگەران ..سەد مخابن کەلە ژێر چەنگی رژێمی درندەی بەعس رزگار بوون .. تووشی گەندڵ و بێ روو و درۆزنان بوون ..
بەلام ئەو حەقەی کە لێیان خوراوە و سەندووقی خانەنشینی و بێمەی تەندروستی ،کەلە ٢٠% مووچەیان دروست کراوە.. شوون بزر کراوە .. رۆ‌ژیک دێت دەست بۆ خودای گەورە بەرز بکەنەوە.. هاوار بکەن .... (یا ربی أین حقی ؟؟/)

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق