ئێمە قەرداری دەستارین ..(*)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دەستار بریتییە لە ، دوو پارچە بەردی خڕی بازنەیی ، یەکێکیان لەسەرەوە ، ئەوی تریان لە ژێرەوە . ئەوەی ژێرەوە لە ناوەراست کونێکی تێدابوو دارێکی تێ کرا بوو ، پێیان دەگوت (چەق) ، پارچەکەی سەرەوە ش کونێکی تیدابوو کە فراوانتر بوو وە دوو ئەرکی جێ بەجێ دەکرد :-
١- پارچەی سەرەوەی سەنتەر دەکرد .
٢- دانەوێلەیان تێدەکردە ناوی .
دەسکێکی داری هەبوو بۆ لێکردن بەکار دەهات . ئەو دانەوێلانەی ، کە بە دەستار لێک دەکرێن بریتییە لە (نیسک ، نۆک ، برنج ، گەنمەکوتا ، گەنم دەکرا بە برووش ، ساوار ) ئەمانەش لەوەرزی زستاندا سەرەکی بوون .
دەستار لەسەر پارچە کەولێک یان سفرەیەک دادەنرا ، ئینجا دوو ئافەرت بەرامبەر بەیەک دادەنیشتن و پێیان لەیەک گییر دەکرد ، دەستارەکەش لە نێوان هەردووکیان دادەنرا و دەست لە دەسکەکەیان دەگرت و بە نۆرە دەیانسووراند . دانەوێلە تێکراوەکە لە نێوان هەردوو پێدەستارەکە دەهاتە خوارەوە .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
* ) ئەم بابەتە لە لاپەرە ٢٤٣٠٠ ئینسکلۆبیدیای هەولێر بڵاو کراوەتەوە ،کە لە گۆڤاەری ( مێرگ) ژمارە ٢٥ حوزەیرانت ٢٠٠٧ وەرگیراوە ، بابەتەکەش لە نووسینی /(ئەنوەر عەزیز )ە .

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق