کەی (ئەنتی ڤایرۆس) بۆ خوێندنی پیشەیی دادەنرێت:-
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لەهەموو شوێنێکی ئەو دونیایەدا ، خوێندنی پێشەیی ئامانجێکی دیاری کراوی هەیە ، ئەویش ، (پێگەیاندنی تەکنۆقراتی ناوەند) وراهینانە لەسەر بەرهەمە پێشکەوتوەکانی پێشە جیا جیاکان ..
لەعێراق ئەم چەشنە خوێندنە لەخزمەت جەنگەکانی سەدام حوسین دانرا و سەدان هەزار دەرچووی قوتابخانە پیشەییەکان ،بۆ دۆزەخی شەر راپێچ کران و شەهید بوون ، بەلام لەهەرێم ، دەرچوەکان یان پەرت دەبوون وپێستی خۆیان دەگۆری دەبوونە (مەلای گوندێک ، شوفێری دەشت و چیا ، نانەوایەک ، قەسابێک ، دێوەرەیێک ) و هەندێکیش ناویان لەلای موستەشارێک دەنووسی و حەفتەی جارێک لەماڵی موستەشار پاسەوانیان دەکرد ، ئەوەی دەماوە ،سەریان هەلدەگرت بەرەو هەندەران و بەرەو ئایندەیەکی نادیار ..
مەبەست لەوانەی باسم کردن ، کەم وەرگرتنی کەسایەتیەکان نیە ، بەلکوو ئەو شێوە بێ بایەخیەو و پشت گوێ خستنەوانە وگەشەپیدانی ڤایرۆسی گەندەڵیە ، لە هەندێ قوتابخانەی پێشەیی ... بەراشکاوی دەلێم سووچەکە لە و دەزگا لاوازانەیە کە هیچ لەمەبەستی خوێندنی پیشەیی و پەرەپێدانی نەگەیشوون و نایانەوێ تێ ی بگەن ..
هەیکەڵی بەرێوەبردنی قوتابخانە پێشەییەکان لەسێ هێڵی سەرەکی پێک دێن ،یەکەمیان ئیدارەیەکی بە تواناو پسپۆر ( بەرێوەبەر کە دەبێ دەرچووی زانکۆ بیت و پسپۆریەکەی هەمان پسپۆری ئەو قوتابخانەیە بیت کە ، بەرێوەی دەبات وئەگەر نەکرا دەرچوێکی تری زانکۆ بەرێوەی دەبات ، بەمەرجێک یاریدەدەرێکی تەکنیکی هەبیت ئەویش بروانامەی زانکۆی تەکنیکی هەبیت ، و یاریدەدەرێکی ئیداری هەبیت کە بەکارە ئیداریەکان هەلبستی ، یاریدەدەری کاروباری قوتابیان بەپێ ی ژمارەی قوتابیان دادەنرێت ، دووەمیان ،سەرۆک بەشەکانن کە داینەمۆی پێگەیاندنی کادیرە تەکنۆقراتەکانن ، ئەوانیش بەلای کەمەوە دەبێ دەرچووی پەیمانگە تەکنیکیەکان بن ، بەلام هێلی سێهەم ،ئەو قوتابیانەن کە ئامادە دەکرێن .
ئێستا - بەداخەوە - ئەندازیارەکانی ئەو قوتابخانانە ،شوون بزر کراون و هێچ رۆلیان پێنەدراوە و دەرچووی قوتابخانەی پیشەیی زال بووە لەسەر دەزگاکانی ئەو قوتابخانانە و بە هەوەسی خۆیان گەندەلێ و سەر پێچی یاسای فێرکردنی پیشەیی وبەرێوەبردن دەکەن ،قوتابی لەو هێلە سرایتەوە ،هەندی رابەرانی پیشەیی دەیانەوێ بارو دۆخەکە راست بکەنەوە ، بەلام پێیان ناکرێت ، فەرموو ، لەیەک لەو قوتابخانانە ، یەک لەدەستەی بەرێوەبردن ، کە بروانامەی زانکۆی نیە ، هەموو هێلەکانی تۆقاندووە ، کابرا دوو سێ قوتابخانەی کردووە ، بە سزا دران ، تا بە سزا کردوویانە دەستەی کارگێری قوتابخانەیەک ، کە چەند جارێک پلە یەکەمەکانی سەر ئاستی عیراقی ودەست هێناوە ، تەنها لەو قوتابخانەیە ، وەزیرێک و سێ بەرێوەبەری گشتی وراوێژکاریکی وەزیر هەلکەوتووە ، بەلام ئێستا ، کەوتووتە بەردەستی کەسانێک خۆیان بە وەزیری پەروەردەو و دەزگاکانی حزبی هەڵدەکێشن و بوونەتە تیشکۆی گەندەڵی و سەر پێچی ، ئاگادارم کە فەرمانی گواستنەوەی یەکێکیان دەرچووە ، بەلام جێ بەجێ نەکراوە ، لەبەر ئەوەی حزبیە و نابی لەو قوتابخانەیە هەلبقەندرێت .. برایان بەسە نووستن .. هیچ حزبێک رێگا نادات ، هەوادارانی هەلس و کەتی چەوت بکەن و بەناوی حزبایەتی .. ستەم لە کۆمەلگا بکەن و دەست لە مەسەلە ئیداریەکان وەردەن ... تا زووە - زووش نیە - فریای قوتابخانە پیشەییەکان بکەون ، رزگاریان بکەن لەو ڤایرۆسانە .. تاپەلی نەهاوێشتووە دەزگا پەروەردەییەکانی تر .

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق