لاپەرەیەک لە مێژووی
هەولێر/گرتنی بنکەی پۆلیسی سەیداوە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
رۆژی ٨ی
شوباتی ١٩٦٣ ، رۆژێکی رەش بوو بۆ خەلکی هەولێر کە ، بەعسیەکانی هینایە سەر دەسەلات
بەکودەتایەکت پڕ لە فڕ و فێل و بی بەزەیی.
من هێشتا
هەرزەکار بووم لەپۆڵی دووەمی ناوەندی ،کە بیستم کودەتا بووە ، یەکسەر لە ماڵ
دەرچووم و چوومە پێش دەرگای بازار و لە
پێش (خانی سپی) کۆمەڵە کەسێکی گەرەک وشارم دیت کە دەوری زرێپۆشێکیان دابوو
و ئەفسەرێکی گەورەی سوپا قسەی دەکرد ، هەر ئەوەندەی تێگەیشتم کە دەیگوت :
(منیش لەگەلتانم بەڵام کار لەکار ترازاوە و کودەتا
روویداوەئیتر هەر کەسێک بگەرێتەوە ماڵی خۆی..).
لە کتێبی
(هەولێر لە نێوان ١٩٦٣-١٩٧٠ /د. ... شوان محەمەد ئەمین/ل٥٥-٦٠ ) بەدرێژی باسی
هەوڵی گرتنی بنکەی پۆلیسی (سەیداوە) کراوە، لە لایەن رێکخستنەکانی حزبی شوعی.
لێرەدا
پوختەی رووداوەکان دووبارە دەکەینەوە کە
پێویستە باس بکرێت بۆ زانینی هەڵوێستی هەولێریەکان و دەوروبەری ،بەرامبەر ئەم
کودەتا خوێناویە:-
لە دوای
کۆبوونەوەی دووەمی کۆمیتەی ناوخۆی حزبی شوعی لە هەولێر لە ماڵی(کەماڵ شەعبی)،
بریار درا دەست بەسەر بنکەی پۆلیسی سەیداوە دا بگیرێت (١ ). بۆ جێ بەجێ کردنی بریارەکە ، ئەم هەنگاوانە بەدێ
کران :-
١-بەرپرسی رێکخستنەکانی سەیداوە گۆرا و
بەرپرسێکی تر لە جیاتی دانرا، ئەوەی شایانی باسە بە پرسی یەکەم لە نارەزاییەکانی
گەرەکی عارەبان و تەعجیل بەشداری کرد پاش گۆرینی.
٢-جەماوەری سەیداوە و ئەوانەی لەگەرەکەکانی تر هاتبوون و
رێکخستن وچەکدارەکانی حزبی شوعی لە گۆرەپانی سەیداوە گردبوونەوەیەکی جەماوەریان
بەست و بەرپرسی نوێ ووتارێکی خوێندەوە و ئاشکرای کرد کە حزبی شوعی بەهەموو شێوەیەک
دژی کوودەتاچیەکانە ،،، بۆیە بریار دراوە دەست بەسەر بنکە وبارەگاکانی حکومەت و
پۆلیش دابگیرێت.
٣- کە بنکەی پۆلیسی سەیداوە گەمارۆ در ا،تەنها پۆلیسی
عەرەبی تێدابوو ، عەریفەکەیان لەوێ نەبوو.. پاشان پەیدا بوو، و بە هەلخەلەتاندن و
خافلکردنی خەلکەکە توانی بە تەلەفۆن داوای هێز بکات وپاشان بەدەنگی بەرز هاواری
دەکرد (( شوعیەکان .. راکەن و خۆتان رزگار بکەن ئێستا هێز دەگاتە سەرتان.. تکاتان
لێ دەکەم خۆتان دەربازکەن)).
٤- ئامادە بووان لە چەند لایەکەوە هێرشیان بردە سەر
بنکەکە و دەست بە تەقە کرا .
٥- کە هێزی پۆلیس گەیشتە شوێنەکە ، بەخەلکیان راگەیاند
کە ، عبدولکەریم قاسم کۆتایی هاتووە ، پێویستە ئارامی بپارێزن.
٦-بەرپرسی نوێی رێکخستنەکانی سەیداوە داوای لەپۆلیسە
عەرەبەکانی کرد دژی کودەتاچیەکان بوەستن و هاوکاری جەماوەر بکەن ، بەڵام پۆلیسەکان
تەقەیان کرد لە ئەنجامدا ، دوو شوعی بەناوی (ئەحمەد جۆلا) و(تەها پینەدۆز)بریندار
بوون و پۆلیسێکی عەرەب بەناوی (خەلەف) کوژرا (٢).
٧- دوای چەند کاتژمێرێک هێزی پۆلیس و سوپا کۆنترۆلی
گەرەکی سەیداوەیان کرد و رەفتاری درندانەیان بەرانبەر خەلکەکە نواند.
٨-دوای پاشەکشە کردنی چەکدارەکان ، ( سلێمان مورتکەیی)
٧٠ چەکداری دەشتی هەولێری لە گوندی مورتکەی گەورە هێنا بۆ گرتنی بنکەی پۆلیس و ئاسایش و پۆلیسی کارەبا
و ماڵی بەرێوەبەری پۆلیس لە سەیداوە ، ئەو چەکدارانە بە شەو هاتنە سەیداوە و
تەقەیان لە بنکەی پۆلیس کردەوە .
٩- حکومەت هێزێکی سەربازی گەورەی هێناوە گەرەکەکەی ، بە تانک و زرێپۆشەوە و بە بلندگۆ..
داوای لەخەلک کرد ، کە کەس لەماڵی خۆی نێتە دەرەوە .
١٠- سوپا لە رۆژی ٩ی شوبات ، تۆپبارانی گەرەکی سەیداوەی
کرد، خانووی هاوولاتیان (عەلی شوونهەلگر)و (جەوهەر حەمەد عەلی) بەبەر کەوت .
١١- لەرۆژی (١٠) شوبات ، خەلکێکی زۆر گیران و زۆر لە دانیشتوانی
گەرەکی سەیداوە ،ماڵەکانیان بەجێ هێشت ، بەلام دوایی دوو رۆژ ، حکومەت بە بلندگۆ
بانگەوازی گەرانەوەی خەلکەکەی کرد .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(١)) کەماڵ
شەعبی) / کادرێکی چالاکی حزبی شوعی بوو لەهەولێر/باوکی تێکۆشەر بەختیار شەعبی یە /
دوکانێکی نەجاری هەبوو لە جێگای (شیرینی نازە)ی ئێستا..ئەم وێنە و هەندی زانیاریم
لە ئەرشیفی کاک بەختیار وەرگرتووە .
(٢) (هەولێر لەنێوان ساڵی
١٩٦٣-١٩٧٠ /د.شوان محەمەد ئەمین خۆشناو/ل ٥٥-٦٠)
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق