بحث هذه المدونة الإلكترونية

الجمعة، 1 يوليو 2016



هەژار مۆکریانی (١٩٢٠ -١٩٩٠)






ئەگەر دنیا مژو تەم و تاریکە  
ئەگەر ریگا کەندو کڵۆ و باریکە
ئەگەر شەوە و گرمەى هەوروبارانە
ئەگەر بەفرە شلێوەیە و تۆفانە
ئەگەر گێژە وکڕیوەیە وبۆرانە
ئەگەر لە هەرجێدا چەتە و گۆرانە

                                  تۆشارەزا و رێنیشاندەرى لاوانى
                                 بۆ پێشەوە پێشمان کەوە بارزانى

ئەگەر هەوار  نشێوە یان هەورازە
ئەگەرلەهى ولا فاوى بێ بازە
ئەگەر چەق ولوور و مڕەى دەعبایە
هەموو دەر و دۆلێک برى حەزیا یە
ئە گەر لە هەربن بەردێ نعرەى دێوە
هەر بنچکێک پرى لە جندو خێوە
                                  باکمان نییە هێز و گورى دلمَانى
                                بو پێشە وە پێشمان کەوە بارزانى


ئەگەر دوژمن پڕاوپڕى دنیابێ
شەپۆل بداتە وە وەکو دەریابێ
چەکى دەسى لەئێمە زۆر زۆر تربى
لە گشت دڕندە وەحش وپیاوخۆرتربێ
خۆیان لە ناوزرێپۆشان وە شارن
بۆمبا لە بن فرۆکەیان دابارن
                                

لە کوردستان تۆ مان هەبى بەسمانى
                                    بۆپیشە وە پێشمان کە وە بارزانى


با کوخ ولادى وشارەکان خاپوورکەن
باگوللە توپ لاشان لە خوێنا سوورکەن
خوێنمان لە رێى ئەم نیشتمانە بڕژێ
مێشکى ژن وکوڕ و کیژانمان بپژێ
لانک ومناڵ بە ئاگرێ بسووژن
باویران کەن ، ببڕن  ، ببەن ،  بکوژن
                                    

لە دواتەوەین باب وبرا و کەسمانى
                                       بۆ پێشەوە پێشمان کەوە بارزانى

کوردین کوڕى چیا، نەبەردوشێرین
بە کوشتنى داگیرکەرانمان فێرین
لەدوژمنان تۆلە وهەقمان دستێنین
سەدقات سەران دەبڕین ، زکان دەدرێنین
ئەورۆژى کورد دەکرا بەدیل ئەو رۆیى
یان مردن و یان ژین بە سەربەخۆیى
                                   
دوژمن کوژى کورد پەروەرى  رێزانى
                                      بۆپێشە وە پێشمان کەوە بارزانى


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق