( بەشی دووەم)
فـــــــــــــــــــاني (١٨٨٣ - ١٩٨٣ز (١)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
فانی لەساڵی ١٩٤٧ دا دەگەرێتەوە هەولێر و لە ١٩٤٨/٤/١٧ بەپێ ی فەرمانەکی شاهانە (ارادة ملکیة) لە مزگەفتی مەلا داود لە قەلات کە بە ( مەدرەسەی رەسوول ئەفەندی کوری مەلا ئەحمەد ئەفەندی گراوی ) مەشهور بوو،بەسیفەتی ئیمام و بانگدەر دادەمەزرێت پاشان دەگۆزتێەوە مزگەفتی (حاجی لەتیف) کەبە(مزگەفتی نەجاران) مەشهوورە ،لەوی خەریکی ئیمامەتی و دەرس گووتنەوە دەبی ، لەساڵی ١٩٦٠ دەچیتە حەج و لەساڵی ١٩٧١ خانەنشین دەکرێ.
مەلا حوسێنی هەولێری (فانی) لە مانگی رەجەبی ساڵی ١٩٣٠ز تەفسیری واتاکانی هەر (٣٠) جوزئی قورئانی پیرۆزی بە زمانی کوردی تەواو کردوە ، ئەم بەرهەمە لەمێژوودا بەیەکەمین تەفسیری کوردی لەقەلەم دەدرێ.. ئەم تەفسیرە پتر لە ٤٧ ساڵ مایەوە لەچاپ نەدرا، ئەوە بوو بەهیممەت و کۆششی بەشیری کوری مەلا حوسێن لەنێوان ساڵی (١٩٧٨ - ١٩٨٥) شەش بەرگی (( ژیانی ئینسان تەفسیری قورئان)لەچاپ درا ....مامۆستا بەشیر لە پێشەکی بەرگی سێ یەم دا نووسییەتی :-
بەرگی یەکەم کە دەکاتە جزمەکانی ٣٠،٢٩،٢٨،٢٧،٢٦ لە چاپخانەی کوردستان لە هەولێر لەساڵی ١٩٧٨ لە چاپدرا.
بەرگی دووەم کە دەکاتە جزمەکانی ٢٥،٢٤،٢٣،٢٢،٢١ لەچاپخانەی ( الحوادث) لە بەغداد لساڵی ١٩٨١ لەچاپدرا.
بەرگی سێ یەم کە دەکاتە جزمەکانی ٢٠،١٩،١٨،١٧،١٦ لەساڵی ١٩٨٣ لەچاپخانەی الحوادث لەبغداد لەچاپدرا.... بەیارمەتی خودا لە داهاتووەکی نزیک ئەوانی تریش یەک بەدوای یەک بە چاپ دەگەینین بۆ ئەوەی رۆلەکانی نەتەوەی کورد لە ئێستاو دوارۆژدا سوودی لێ وەرگرن .
ئەوەی شایانی باسە کە دەنگ و باسی تەفسیرە کوردیەکەی (فانی ) لەنێوانی فەقێ و مەلایاندا بلاو دەبیتەوە ، هەندێ فەریکە خوێندەوار وکۆلکە مەلا بەگژیدا دەچنەوە کە گۆیا چۆن دەبی بەکوردی مانای قورئان لێکبدرێتەوە .. شێخ مەحموودی حەفید ومەلا ئەفەندی هەولێری بەرگری لێدەکەن ، دەرفەتی ئەوە نادەن کە کەسانی نەزان و نەفام دەستدرێژی لەسەر (فانی )بکەن.
((( ماویەتی ))) حاجی /عبدالهادی قەساب
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
١- ئەنسکلۆبیدیای هەولێر /فانی مەلا حوسێن شێخ سەعدی هەولێری (١٨٨٣-١٩٨٣ز)/دکتۆر عەبدوللا حەداد / ل٣٤٠٨.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق