چیـــــرۆکـــــــــــــــــــــــــی دزان (١)(نیوەی یەکەم)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە هەموو سەردەمێکدا ، دزەکانی ئەم ناوە لەئامادەباشیدان بۆ ئەوەی لەگەڵ گۆرانی کەش و هەوا ، ماسک و دەمامکەکانیان بگۆرن ،ئەگەر پێویستی کرد رەنگی پێستەکانیشیان بگۆرن....تاکە ئامانجی ئەوان پاراستنی ئەو سامانە دزیارانەیە لە قۆناغە جیاجیاکاندا ، لەرەش و رووت و هەژار ولێقەوماوان دزیویانە ....
فەلسەفە و بیر کردنەوەی ئەوان لەتاکە خالێکدا کۆ کراوەتەوە ، ئەمیش پارێزگاری کردنە لە بەرژەوەندی تەسکی خۆیان ،ئەو ئاواتە بە چ شێوەیەک دێتە دێ گرنگ نییە...
گرنگ ئەوەیە ئەوان بمینێن ، ململانێ لە پێناوی مانەوە -لەگەڵ رێزمانەوە - یاسای جەنگەلستانە؟ کێشەی هەرە گەورە لەئارادە ئەوەیە ، هیچ سنوورێک بۆ ئارەزووە نەخۆشەکانی ئەوان نییە بۆ تەماع و چاوچنۆکیی ئەوان نییە .. چونکە بەوە قایل نابن هەر بەتەنیا مولک و سامان و پایە و پلەی جارانیان بپارێزن لەسەر لاشەو خوێنی هەزاران مرۆڤی بێ تاوان و لەسەر حیسابی نیشتمانپەروەری و داو و نەریتی بەرزی مرۆڤایەتی دەستیان کەوتبوو .
نەخێر ئاواتی ئەوان بریتییە لە دزینی خەون و ئاوات و رەنج و ماندوبوونی خەباتی هەزاران کەس ، وەختێک ئەو رۆلە دڵسۆز و فریشتە ئاسایانە ، بەهەست و بیر و باوەرێکی پاک و بێگەردەوە خەباتیان دەکرد بەخوێنە گەشەکانیان چرای دوارۆژی گەلەکەیان هەڵدەگیرساند ، دزەکان لەسەنگەری دوژمندا بوون .. بیریان لە مل شکاندنی هەموو ئادەمیزادێکی دڵسۆز دەکرد ... دەیان پیلانیان بۆ لەناو بردنی تێکۆشەران ساز دەدا.. سیخوریان دەکرد ، چەکیان هەڵدەگرت، بە هەموو هێز و توانایەکیان هەڵی لەناو بردنی دەروێشانی رێگای خەبات دەدا ... بووبوونە ئامرازێکی خەتەرناک بەدەستی دوژمنەوە .
ئەوەی زۆر سەیرە ، لەگەل وەرچەرخانی لە هێکرایی بار ودۆخ، ئەوان بەوە نەوەستان، رەنگ و دەمامکیان بگۆرن ، بەلکو خەون و ئاواتە جوانەکانی شەهید و ستەمدیدەکانیان بەتالان برد .. خۆیان بەمیراتگری خەباتی ئەو کەسانە دادەنا کە دەستیان لە خوێندا سوور بوو بوو.
ئەمرۆ دەیان ، بەلکو هەزاران دەروێشانی تەکیە سەریان لەم بار و دۆخە سوڕماوە واقیان وڕماوە ، خوایە ئەمە چییە؟ چۆن دز و جەردەو پیاوکوژ ودوژمنانی گەڵ و نیشتمان، سیخور وپیاو درۆزن وتەڵەکەباز و ساختەچی ، بەقودرەتی قادر، ئەم پلەو پایەیان پێ بەخشرا ؟ چ نهێنییەک بووە مایەی ئەوەی دز و جەردەو دوژمن ، بەم شێوەدراماتیکیە بەسەرماندا بسەپێنرێن؟ بازرگانی بەدروشمەکانمان بکەن ؟
((( ماویەتی)))
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
١) لەلاپەرە ٣٣٥ ی کتێبی (گەشتێ لە قەلاتی هەولێرەوە بەرەو سۆربۆن)ی دکتۆر عەبدوللا حەداد،بڵاو کراوەتە . هەرچەندە لە ساڵی ١٩٦٦ نووسیوەتی ،هاوکات لەگەڵ نامیلکەی (لعنة الآلهات الاربع) ، بەلام ناوەرۆکەکەی دەقی رۆژگاری ئیمرۆمانە کە ، دەڵێ هیچ نەگۆراوە (هەمان طاس و هەمان حەمام).

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق