بحث هذه المدونة الإلكترونية

الأحد، 22 مايو 2016

چیـــــرۆکـــــــــــــــــــــــــی دزان (١)(نیوەی دووەم)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئایا ، گۆرینی ماسک و دەمامک ، ئەو هێزە سیحراویەی هەیە کە دوژمنێکی سەرسەخت کاربەدەستێکی هەرە بەرزی سەنگەری دوژمن بەم ئاسانییە، پلەیەکی بەرزی بدرێتێ... کەواتە چ پێوانەیەک بۆ هەلسەنگاندنی رەنج و خەبات و تێکۆشانی دەروێشان بەکار دەهێنرێ .
لەسەر دەمی دزاندا ، نەکەی باسی دەستپاکی و دڵسۆزی بکەیت ،نەکەی بەشان و شەوکەتی شەهیدانی رێگای رزگاری نیشتمان هەڵدەی ؟ نەکەی باسی رابوردوو و هەڵوێستی جوامێرانەی رۆڵەی جەرگ هەلقرچاوەکان بکرێت ؟نەکەی باسی مێژووی نزیک و دووری خەباتگێران بکەی ؟ نەکەی باسی خیانەت و هەڵپەرستی وجرت و فرتی دزان بکەی ؟ نەکەی باسی زانست و کولتوور و نووسەر و شاعیران بکەی ؟ ئەوان رقی زۆریان لەو رۆشنفیکرانەیە ، رقیان لەهەموو یەکێکە کە باسی جوانی کوردستان بکات . باسی رۆژانی سەختی خەبات بکات... تۆ و مانەندەکانی تۆ ، پێویستە بێدەنگ بن گۆشەگیر بن ، نابی ووشەیەکی نارەزایی لە دەمتانا دەرچێ ، هەموو پێوانەکان گۆراوە ، هەموو شتێک گۆراوە ، سەردەم هەمان سەردەمی جارانە ، ئەگەر شیرازەی هەموو داوونەریتێکی بەرزی کۆمەڵەکەیان گۆری ... پێویستە هەستیە سەر پێ و چەپلەیان بۆ لێدەیت و ئافرینیان لێ بکەیت ، ئەگینا ، ئەوان ئەگەر ئەو کاتە نەیانتوانیبێ بەراپۆرتێک ملت لەپەت بکەن ، خۆ ئەمرۆ دەتوانن .. ئەوان ئەزموونێکی درێژیان لە مل شکاندنی خەلکدا هەیە ، جا بەتەمای بەروویاندا هەڵچی؟ بەتەمای پلانەکانیان تێکدەیت؟
نەکەی ، لە مە زیاتر زماندرێژی بکەیت ، ئەگینا دە بەقەد ئێستا بوختانت بۆ هەڵدەبەستن ، ژیانت لێ تاڵ دەکەن ، ئەوەی نەتبینیوە و نەتبیستوە ، نیشانت دەدەن ، ئەوان بەگاڵتە نەگەیشتبوونە ئەو پلەیە ، چەندین دەوریان بینیوە ،بەسەر چەندین تاقیکردنەوەدا رەت بوونە ، بوونە مایەی متمانەو بروایی ، ئەگینا چۆن وا چاو قایم و چەرمی روویان ئەوەندە قایم دەبوو، کە لە هیچ شتێ شەرم نەکەن.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
١) لەلاپەرە ٣٣٥ ی کتێبی (گەشتێ لە قەلاتی هەولێرەوە بەرەو سۆربۆن)ی دکتۆر عەبدوللا حەداد،بڵاو کراوەتە . هەرچەندە لە ساڵی ١٩٦٦ نووسیوەتی ،هاوکات لەگەڵ نامیلکەی (لعنة الآلهات الاربع) ، بەلام ناوەرۆکەکەی دەقی رۆژگاری ئیمرۆمانە کە ، دەڵێ هیچ نەگۆراوە (هەمان طاس و هەمان حەمام).

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق