بحث هذه المدونة الإلكترونية

الأحد، 22 مايو 2016

هەولێر لە دوو قەسیدەی نەوشێروان بەغدادییدا/نیوەی یەکەمی سەدەی سێزدەی زایینی(١)/ بەشی یەکەم
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کۆتایی سەدەی دوازدە وسەرەتای سەدەی سێزدە ، بەتایبەتی لەبەینی ساڵی ١١٨٩ -١٢٣٣ز لە سەردەمی حوکمی (سولتان موزەففەرەلدین بوو ، هەولێر بەرفراوانیەک و هەنگاوی خێراتری بەرەو پێشەوە نا ، ناوی بووە وێردی سەرزاران و ناوبانگی لە هەموو دونیادا بلاو بووەوە . سەدان زانا و مێژوونووس و شاعیر و بەهرەمەندی پایەبەرز لە باوەشیدا پێگەیشتن... بەسەدان شاعیر و زاناو کە روویان کردە هەولێر ، ئەم شاعیرانە تا راددەیەک - جگە لە زمانی عەرەبی - لە زمانی کوردی شارەکە ئاشنا دەبوون و تەقە تەقێکیان دەکرد ... خەلکی هەولێر کەلەکۆنەوە حەزی لە قسەی نەستەق و گالتەو تەنگاوکردنی هەندی کەسایەتی نامۆ دەکرد ... بەرامبەر ئەوە باجی وەلامدانەویان ، لەلایەن کەسەکاندا، دەدا ..
ئێمە لەبیرمانە کە ، ککەسایەتیەک هەبوو کە پێیان دەگووت ( کەسک و سۆر) جوێنی بەهەولێریەکان دەدا و کەسێک هەبوو کە ،پێیان دەگووت (یەێی) جوێنی بە وەستاکان دەدا و کەسێک هەبوو کە، دەیانگووت ( لا الە الا اللە) توورە دەبوو، تەنها حەمەد عەلی یەک هەبوو هیندی بوو کوببەی دەفرۆشت کە پێ یان دەگووت ( حەمەد عەلی دەتوانی؟) پێدەکەنی ...
شاعیرێکی کۆرەی خەلکی مووسل کە ناوی (نەوشێروانی بەغدادی) بوو .. لەنیوەی یەکەمی سەدەی سێزدە هاتە هەولێر ماوەیەک تێیدا ژیا و تووشی ئەو شالاوە بوو لەبازاری هەولێر.. بەرگەی نەدەگرت ، بۆیە ، قەسیدەیەکی هەجووی گالتەجاری لەسەر هەولێر و هەولێریان دانا و هەولێری بەجێ هێشت و پاش ماوەیەک پەشیمان بووەوە و گەراوە هەولێر و قەسیدەیەکی ( مەدحی) لەسەر هەولێر و هەولێریەکان دانا .. برادەری ٥٠ ساڵیم خودالێخۆشبیت ،دکتۆر عەبدوولا حەداد .. ئامازەی بەو دوو قەسیدەیە کردووە و هەندێکی راڤە کردووە ... منیش وا بە باش دەزانم کە هەردوو قەسیدەکە بەتەواوی بلاو بکەمەوە کە ، هەر وەک ئاماژەی پێ کردووە ،لە لاپەرە ١٧٨-١٨٠ی ( معجم البلدان)ی یاقووت الحموی دا هاتووە :-
قەسیدەی یەکەم:-
تبا لشیطــــانی وما سولا ........... لأنها أنزلنی إربــــــــــلا
نزلتها فی یوم نحس فما ........... شککت إنی نازل کربلا
وقلت ما اخێأ الذی مثلا .......... بأربل إذ قال بیت الخللا
هذا وفی البازار قوم إذا .......... عاینتهم عاینت اهل البلا
من کل کردی حمار ومن ......... کل عراقی نفاە الغـــــلا
أما العراقیون ألفاظهم : ...........جب لی جفانی جف جال الجلا
جما لک ای جعجع جبە تجی ..... تجب جمالە . قبل ان ترجلا
هیا مخاطیعی الکشحلی ،مشی..... کف المکفنی اللنگ ای بو العلا
جفە بجعصە ، انتفە مدة ........ یکفە بە ، أشفقە بالمـــــلا
عگلی تری هوای قسیمە اعفقا..... قل لە البویذ بخین کیف انقلا
هذی القطیعة هجعة الخط من ...... عندی تدفع کم تحط الکلا
والکورد لاتسمع الا چیا ............ أو نجیا او نتوی زنگلا
کلا و بوبۆ علکۆ خۆشتری ....... خیلۆ ومیلۆ ، موسکا منکلا
ممۆ موقۆ ممسکی ثم أن ........قالوا بویکی تجی ؟ قلت لا
وفتیة تزعق فی سوقهم ......... سردا جلیدا صوتە قد علا
و عصبة تزعق واللە تنفر ....... وشو ترایم هم سخام الطلا
ربع الخلا ، من کل خیر بلا ...... من کل عیب ، وسقوط مەلا
فلعنة اللە علی شاعر ........... یقصد ربعا لیس فیە الکلا
أخطأت والمخطیء فی مذهبی .... یصفح فی قمتە ، بالدلا 
إذ لم یکن قصدی الی سیدی ....... جمالە ، قد جمل الموصلا
دکتۆر عبدوللا حەداد هەندی لە ووشە نەزانراوانەی قەسیدەکەی شکردووتەوە ، بەلام هێشتا زۆر لە ووشەکانی نا مەفهوومن ، وەک :(( جیا - چیا ، نتوی -نەتەوێ ، زنکلا- زەنگولە ، کەللە - قەڵا ، بابۆ - باوکە ، خێلۆ - چاو خێل ، سردا - ساردا ، جلیدا - شەختەیە )
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
١) گەشێک لە قەلاتی هەولێرەوە بەرەو سۆربۆن/ د. عەبدوللا حەداد / ل٤٠٥
٢) معجم البلدان /یاقوت الحموی / ل ١٧٨
أعجبنيإظهار مزيد من التفاعلات
تعليق

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق