مەلا ئەبو بەکری نەقشبندی (غیاث الدین):-
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ناوی تەواوی (مەلا ئەبو بەکری کوری محەمەدی کوری عبداللە)یە ،لەگوندی
(هەرشەم) لە داوینی چیای پێرمام لەدایک بووە
وهەر لەوێ خوێندنی مەلایەتی لە لای باوکی دەست
پێکردووە .پاشان چوویتە لای ( مەلای خەتێ) لە رواندز ، هەروەها ماوەیەکی تریش
لەلای زانای گەورە (مەلا عومەری خەیلانی) لەرواندز خوێندوویەتی .پاشان لەگوندی (
هەرشەم ) ئیجازەی مەلایەتی لەباوکی وەرگرتوە و بوەتە مەلای دوازدە عیلم.
مەلا ئەبو بەکر چوویتە (تەوێلە)
لەگەل هاورێ ی (شێخ محەمەدی چۆلی) چووینە (تەوێلە) بۆ وەرگرتنی رێبازی تەسەوفی
نەقشبەندی لای شێخ عوسمان (سراج الدین) وکاتی ئیجازەی رابەری پێدراوە دەگەرێتەوە گوندەکەی خۆی کە دەست دەکات بە بەستنی کۆر و ئەلقەی زیکری نهێنی.
هێشتا باوکی مابوو لەهەرشەمەوە
روو دەکاتە هەولێر و مزگەفتێکی بچووک
لەدەرەوەی شار بەلای رۆژهەلاتەوە
دەکاتە جێگای دەرس گوتنەوە و ئیرشاد، ئەو مزگەفتە لەپاشان لەلایەن (
فاتمەخان)ی پووری (عبدالرزاق ئاغا)ی عوزێریەوە بینا کراوە ،کە دەلین ئەو فاتمەخانە
مالەکەی خۆی لەقەلاتی کردە تەکیە ، بەشێک بۆ ژنان و بەشێکیش بۆ پیاوان ، کە
مەولانا خالد نەقشبەندی هاتە هەولێر ، بەشەو لە تەکیەکەی فاتمەخان دەماوە ، بەم
جۆرە فاتمەخان یەکەم خەلیفەی ئافرەت بووە لە هەولێر کە رێبازی تەسەوفی نەقشبەندی
لە مەولانا خالد وەرگرتوە .
شێخ ئەبو بەکر لەم لاو ئەولا
زەوی دیکە دەخاتە سەر مزگەفتەکە ولەساڵی ١٣٠١کۆچی-١٨٨٣ زاینی فراوان و نۆژەنی
دەکاتەوە بەناوی (مزگەفتی شێخ ئەبو بەکری نەقشبندی) ناوزەد دەکرێ و بنەمالەی
هەرشەمی هەموویان بەیەکجاری دێنە هەولێر و نیشتەجێ دەبن .
شێخ مستەفای کوری شێخ ئەبو بەکر
دەلێ :-
(شێخ ئەبو بەکر دوای ئیرشاد وەرگرتن لەشێخ عوسمان ، سەردانی میسر و شام
وحیجازی کردووە و پەیوەندی بەگەلێک لەزانایانی ئیسلام کردوە و لەژیانید ٩ جار حەجی
کردوە ).
کە چوویتە ( ئەستەنبول)پێش جەنگی
یەکەمی جیهانی ،گەلێ لەپیاوانی ئەوێ
چوونەتە رێبازی نەقشبەندیەوە هەر وەها دەستەیەک لەشاری مەدینە و دیمەشق وبەغداد
وبەسرا لەسەر دەستی ئەو پەیوەندیان بە رێبازی نەقشبەندی کردووە .
( شێخ ئیبراهیم دۆغرەمەچی) و(شێخ
عبدالقادری بیارەیی )و گەلێک زانای تر لەبەر دەستی پێگەیشتون .
شێخ ئەبو بەکر نەقشبەندی
هاوچەرخی ( مەلا عومەر ئەفەندی) و شێخ (عبدالرحمن کوری شێخ محەمد سەعید)ی
نەقشبندیە .
شیخ ئەبو بەکر نەقشبەندی لەساڵی
١٣٢٩ک – ١٩١١ز لەشاری هەولێر کۆچی دوایی کردوە ولەناو مزگەفتی خۆی بەخاک
سپێردراوە.
شێخ محەمەد ئەمینی کورە گەورەی ٣ ساڵ لەجێ ی دانیشتوە و شیخ مستەفای
نەقشبەندی کوری سێهەمی جێ ی گرتووتەوە .
سەرچاوە کان :-
ـــــــــــــــــــــــــــم
١-ئینسکلۆبیدیای هەولێر /ل ٤٣٣٣/ کەریم شارەزا.
٢- = = /ل ١٤٤١ /د. عبداللە حەداد
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق