ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خالد نقشبندی یەکێکە لەبنەمالەی شێخەکانی
ئامێدی ، ویەکێک بۆە لەئەفسەرە روکنە باشەکان ،کە راژەی گواستراوەتەوە بۆ کارگێری
کردنی روتبەکان ، هەر وەکو عبداللە محمد علی و فوزی صائیب وهی تر .
لەکۆتایی ١٩٥٦ بە موتەسەریفی هەولێر دامەزرا
وپاش دەست بەکار بوونی، صالح خۆشناویشیان کردە بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر،کە
برادەری خالد و دۆستێکی نزیکی برام ئەحمەد حمەد ئەمین بوو، بۆیە پەیوەندیەکی توند لە نێوان برام و
خالد نقشبندی دروست بوو .
خالد نەقشبندی ،ئەو کات ئوتومبێلی نەبوو و
یاساش رێگای نەدەدا کە موتەسەریف وەیان وەزیر ،ئوتومبێلی میری بەکار بهینن وە
لەبەر ئەوەی بریکاری کۆمپانیای فۆرد بۆ ئوتومبێل بووم ،لەنرخی ئوتومبێلی لێ پرسیم
و چۆن دەتوانی ئوتومبێلێک بۆ خۆی بکریت . لەبەر ئەوەی پارەی پێ نەبوو ، داوای
لەوەزارەتی ناوخۆی کرد کە سولفەیەکی بدەنێ بری سلفەکە بەقست لە مووچەی مانگانەی ببرن ،وەزارەتی ناوخۆی
عیراق رازی بوو کە ١٠٠٠ دینار سولفەی پێ بدات ،بەلام ئەو سولفەیە نرخی
ئوتومبێلەکەی تەواو نەدەکرد و٣٠٠ دیناری تری پێویست بوو ، بۆیە هەندێک داشکاندنم
بۆ کرد و ئەوەی مابوو ،کردمە قست بۆی ، بەم شێوەیە توانی ببێتە خاوەن ئوتومبێل.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(١)
محسن دزەیی/احداث عاصرتها/الجزء الاول /صفححة ١٢٥ /حاورە طارق ابراهیم شریف .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق