بزوێنەرەکانی هەستی نەتەوایەتی لەهەولێرلەنیوەی یەکەمی سەدەی بیستەم :-
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هەستی نەتەوایەتی وەک گۆمە
ئاوێکی وەستاوە ، ئەگەر بزوێنەرێکی نەبێت شەپۆل ناکات وئەگەر شەپۆلیشی کرد بەرێکی
وپێکی بلاو دەبیتەوە بۆ هەموو ئاراستەیەک.
مێژوو وا دەریدەخات کە بزواندنی هەستی نەتەوەیی کورد، یان بەهۆی
زولمێکی زۆر گەورە بووە کە لێ ی کراوە وەیان هێرشی داگیرکەران بووە وەیان تاوانێکی
گەورە بووە کە چینێکی ناو خۆی کردوویەتی بەرامبەر مییلەت.
لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەم و
بەتایبەتی پاش جەنگی یەکەمی جیهانی ،هەستی نەتەوایەتی بەرەو گەشاوەیی رۆیشتووە ،
لەبەر زۆر هۆی مێژووی ، گرنگترینیان هۆیەکانی ئاینی بوون ، چونکە دامرکاندنی ئەم
هەستە هەر بەهۆی بەکار هینانی خراپی ئاین بووە ،لەلایەن داگیرکەران، بۆیە هەردەبێ
کاردانەوەش هۆی ئاینی بەهێزتر بیت .. لێرەدا گرنگترین بزوێنەری هەستی نەتەوایەتی
پیاوانی ئاینی ئەوسا بوونە ، کە هەنگاویان ناوە وخەلکیان هانداوە بۆ خۆشویستنی
نیشتمان وقوربانی دان لەپێناویدا .. لێرەدا دەمانەوێ بەبەلگە باسی هەندێ لەو
بزوێنەرانە بکەین کە لەهەولێر هەبوو وەیان لەو کاتەدا پەیدا بوو :-
حاکمی ئینگلیزی هەولێرساڵی ١٩٢٠ (
کابتن های ) باسی مەلا ئەفەندی و مەلا محمدی جلی زادە دەکات کە دوو مرۆڤی کراوە
وپێشکەوتو بوونە . دەرحەق بە مەلا ئەفەندی دەڵێ:-(بە پێچەوانەی زۆربەی
کەسایەتیەکانی چینەکەی ، ئەو پێشکەوتنخوازە ، بلاوکراوەکان دەخوێنیتەوە کەلەمیسر
وتورکیا بۆی دەنێردرێت ، بەزیرەکی باسی بابەتە سیاسی وزانستیەکان دەکات ، رۆژێک
لێم پرسی :- رات چیە لەباری ئێستا..وەلامی دامەوە .. هەرکەسێک بەئاواتە وولاتی
دایک سەربەخۆ بیت ).(١)
مەلا ئەفەندی و مەلا محەمەدی جلی
زادە دوو قۆلی بزوێنەرەکان بوون وهەردووکیان پەیوەندیەکی توندیان لەگەل یەکتر
هەبوو . مەلا محەمەد جلی زادە لەئەنجومەنی تأسیسی عێراقی رۆلێکی هاوچەرخی هەبووە
لە داواکردنی مافەکانی گەلی کورد بە تایبەتی لەساڵی ١٩٢٤ .
سەرەرای ئەو هەستە
نیشتمانپەروەریەی کە لەلاین ئەو دوو کەسایەتیە هەبوو ، لەلایەن کەسانی تریش هەبووە
، دەرچوانی خوێندنی ئاینی سەر بەچینە جیاوازەکانی کۆمەلی کوردەواری توانیان هەستی
نەتەوایەتی کۆمەلایەتی لەناوچەکە بگەشینن و بلاوی بکەنەوە ، لێرەدا –بۆ نموونە –
ناوزەدی هەندێکیان دەکەین :-
-
مەلا صالح گۆزەپانکە (١٨٩١-١٩٧٤ز).
-
مەلا خلیل رەسول، کەنازناوی شیعری (مخلص)بوو و
دیوانێکی شیعریشی هەبوو بەناوی باغی لاوان (١٩١٠-١٩٨٥ز).
-
مەلا حەمەد ئەمین ئەحمەد سوێرەیی ، کە نازناوی
شیعری ( حزین)بوو (١٩١٥-١٩٦٣).
-
حاجی مەلا عبداللە بێتواتەیی (١٨٨٩ -١٩٦١ز).
-
مامۆستا عبداللە فەرهادی (خودا لێخۆشبوو،کە
لەساڵی ١٩٢٢ لەدایک بووە و لە ٤/١٠/٢٠١٠ کۆچی دوایی کردوە،زیاتر لە ١٨ کتێبی بلاو
کردووتەوە لەوانە ( الاکلیل فی محاسن اربیل) ،(مێرگوزار – هۆنراوە) و کەسانی تر .
شایانی باسە ئەم بەرێزانە جگە ناو شار پەیوەندیان لەگەل دەرەوەی شاریش هەبووە
، بەمە رۆلێ کۆمەلایەتی و فیکریان تایبەتمەنی زیاتریان بەخۆوە دیت.
جگە لەوانە ،
ئەو قوتابیانەی کەلەناوچەکانی کوردستان روویان لەهەولێر دەکرد بۆ فێر بوون لەسەر
دەستی زانایانی ئاینی، ئەوانیش کایگەریان هەبووە لە گەشەپێدان و بزواندنی هەستی
نەتەوایەتی ، بۆ نموونە ، نووسەری بەناوبانگ(محەمەد جەمیل رۆژبەیانی) لەساڵی ١٩٣٣ز
لەهەولێر لەسەر دەستی مەلا عوسمان عەوێنە خوێندوویەتی .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(١) اربیل /دراسة تأریخیة فی دورها الفکری والسیاسی ١٩٣٩-١٩٥٨ /د. اسماعیل
شکر رسول /ل ١٠٣، ١٠٤
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق