مستـــــــــــــــــــــانی لە هەولێر :-
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بە بیرم دێت لە پۆلێ چوارەمی سەرەتایی بووم .. پالەوانێکی تورکی هاتە هەولێر و لە قوتابخانەکانی هەولێر مست مستانێی نمایش دەکرد ..کە دەهاتە قوتابخانەیەک بەهێزترین قوتابیان بەرامبەر دادەنا بۆ یاری کردن .. لە قوتابخانەکەمان ( فەیسەلیە) قوتابیەکیان هێنا بەناوی ( جەمال موشیر) تا لەگەلێ یاری بکات .. خۆشبەختانە ( جەمال موشیر) سەرکەوت و پالەوانە تورکیەکە بە سەر شۆری دەرچوو لە قوتابخانەمان و ئەوەش دوا یاریەکەی بوو .. بەلام پارەیەکی زۆری بەدەست کەوت لە پلێتەکانی یاری کە نرخی (٨ فلس)بوو .
سەرەتای بەدیار کەوتنی یاری مستانێ لەهەولێر ، دەگەرێتەوە ساڵانی ١٩٤٠ ، لەو کاتەی بریاری ئەوە درا کە ئەو یاریە بێتە رێزی یاریەکانی قوتابخانەکان ، هەر چەندە یاریەکە لەهەولێر بەکزی سەری هەڵدابوو بەڵام لەهەمان کاتدا توانی سەرنجی هەندێک لە گەنجانی شار رابکێشی و وایانی لێکرد نزیک ببنەوە لە یاریەکە ، مامۆستایانی هەولێر هەولیان دا زانیاری خۆیان زیاتر بکەن سەبارەت بە تەکنیکی یاریەکە ، بۆ ئەم مەبەستە سێ مامۆستای شاری هەولێر لە کۆتایی ساڵی ١٩٤٨ بەشداریان کرد لە خولێکی فێر کردن ، کە ئەم بەرێزانە بوون :-(عەزیز مەولود ، حەمید عوسمان ، کەماڵ تەیب).(*)
لەساڵانی ١٩٥٠ - ١٩٦٥ یاری مستانێ هەر لە کزیدا بوو و لە یانەی بروسک قەتیس کرا بوو .. پاش ١٩٦٥ یاری مستانێ پێشکەوتنێکی بەخۆیەوە بینی .. کە زەید مەحمود هاتە هەولیر (**) .. لەساڵی ١٩٧٥ پەرەی سەند پاش ئەوەی مەلبەندی لاوانی هەولێر ئەم یاریەی لە ئەستۆ گرت .
لە ساڵی ١٩٧٧ ،یەکێتی یاری مستانێ لە هەولێر دامەزرا .. پالەوانیەتی عێراق و کوردستان دەستی پێکرد ،و چەند تیپێک لەهەولێر دروست بوو وپالەوانانی ئەو یاریە پەیدا بوون ، کە هەندێکیان ئەمانە بوون :-( مستەفا محمود ، زید محمود ، محمد توفیق ، تحسین خلیل ، نجدت سالح ، عماد محمود ، سلاح نوری ،دڵدار حوسین . ستار ، خلیل رەحیم ، عبدالرشاد مەحمود ، حسن خدر .. و هی تر .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
*) کتێبی وەرزش لە کۆنەوە تا ئیمرۆ لە هەولێر /مەزۆ لەشکری عەزیز .
**) جەێد مەحمود، پالەوانێکی عیراق بوو لە مستانێ ماڵیان لەبەغداد گواستراوە بۆ هەولێر .. باوکی وەنەگر بوو ،دوکانەکەی لە تەنیشت دەرگای قەبرستانی گەورە بوو .

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق