بحث هذه المدونة الإلكترونية

الأربعاء، 21 ديسمبر 2016

مستـــــــــــــــــــــانی لە هەولێر :- 
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بە بیرم دێت لە پۆلێ چوارەمی سەرەتایی بووم .. پالەوانێکی تورکی هاتە هەولێر و لە قوتابخانەکانی هەولێر مست مستانێی نمایش دەکرد ..کە دەهاتە قوتابخانەیەک بەهێزترین قوتابیان بەرامبەر دادەنا بۆ یاری کردن .. لە قوتابخانەکەمان ( فەیسەلیە) قوتابیەکیان هێنا بەناوی ( جەمال موشیر) تا لەگەلێ یاری بکات .. خۆشبەختانە ( جەمال موشیر) سەرکەوت و پالەوانە تورکیەکە بە سەر شۆری دەرچوو لە قوتابخانەمان و ئەوەش دوا یاریەکەی بوو .. بەلام پارەیەکی زۆری بەدەست کەوت لە پلێتەکانی یاری کە نرخی (٨ فلس)بوو .
سەرەتای بەدیار کەوتنی یاری مستانێ لەهەولێر ، دەگەرێتەوە ساڵانی ١٩٤٠ ، لەو کاتەی بریاری ئەوە درا کە ئەو یاریە بێتە رێزی یاریەکانی قوتابخانەکان ، هەر چەندە یاریەکە لەهەولێر بەکزی سەری هەڵدابوو بەڵام لەهەمان کاتدا توانی سەرنجی هەندێک لە گەنجانی شار رابکێشی و وایانی لێکرد نزیک ببنەوە لە یاریەکە ، مامۆستایانی هەولێر هەولیان دا زانیاری خۆیان زیاتر بکەن سەبارەت بە تەکنیکی یاریەکە ، بۆ ئەم مەبەستە سێ مامۆستای شاری هەولێر لە کۆتایی ساڵی ١٩٤٨ بەشداریان کرد لە خولێکی فێر کردن ، کە ئەم بەرێزانە بوون :-(عەزیز مەولود ، حەمید عوسمان ، کەماڵ تەیب).(*)
لەساڵانی ١٩٥٠ - ١٩٦٥ یاری مستانێ هەر لە کزیدا بوو و لە یانەی بروسک قەتیس کرا بوو .. پاش ١٩٦٥ یاری مستانێ پێشکەوتنێکی بەخۆیەوە بینی .. کە زەید مەحمود هاتە هەولیر (**) .. لەساڵی ١٩٧٥ پەرەی سەند پاش ئەوەی مەلبەندی لاوانی هەولێر ئەم یاریەی لە ئەستۆ گرت .
لە ساڵی ١٩٧٧ ،یەکێتی یاری مستانێ لە هەولێر دامەزرا .. پالەوانیەتی عێراق و کوردستان دەستی پێکرد ،و چەند تیپێک لەهەولێر دروست بوو وپالەوانانی ئەو یاریە پەیدا بوون ، کە هەندێکیان ئەمانە بوون :-( مستەفا محمود ، زید محمود ، محمد توفیق ، تحسین خلیل ، نجدت سالح ، عماد  محمود ، سلاح نوری ،دڵدار حوسین . ستار ، خلیل رەحیم ، عبدالرشاد مەحمود ، حسن خدر .. و هی تر .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
*) کتێبی وەرزش لە کۆنەوە تا ئیمرۆ لە هەولێر /مەزۆ لەشکری عەزیز .
 **) جەێد مەحمود، پالەوانێکی عیراق بوو لە مستانێ ماڵیان لەبەغداد گواستراوە بۆ هەولێر .. باوکی وەنەگر بوو ،دوکانەکەی لە تەنیشت دەرگای قەبرستانی گەورە بوو .
دوێنی سه‌عات ٤ی عه‌سرێ ،كاكه‌ شیرزاد هه‌ینی به‌ رگی حه‌فته‌می رۆمانه‌كه‌ی (هه‌ولێر-سه‌فین)له‌ ئه‌كادیمیای كوردی به‌ئاماده‌ بوونی ژماره‌یه كی زۆر له‌ كتێب دۆستان ،شیكرده‌وه‌ و دابه‌شی كرد،به‌ناوی گرووپی هه‌ولێر شاره‌شیرینه‌كه‌مان ده‌ستخۆشی لێ ده‌كه‌ین و داخوازین به‌رده‌وام ببیت .
چی روویدا لە نێوان وەستا خدری بەننا و عەبدولکەریم قاسم یەکەم سەرۆک وەزیرانی سیستەمی کۆماری عێراق :-
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاک نەجات یاسین نەجار لەپەروایزی لاپەرە (١٦١١) ی کتێبی (مێژووی شارەوانی هەولێر) ... نووسیوەتی :-
وەستا خدر - کە سەرپەرشتی دروستکردنی گەرەکی ئازادی هەولێر دەکرد پێ ی گووتم :-
رۆژێکیان کرێکارێک هات و رایگەیاندم کە ئەفسەرێک لە تۆ دەگەرێ .. منیش چوومە لای .. داوای هەندێ کەرپووچی کرد بۆ دروست کردنی شۆستێک لە نێوان خیوەتی بارەگای لیوای دابەزیوو لە سەر ئەو زەویەی کە قەسری ئەحمەد چەلەبی لێ دروست کراوە .. منیش رازی بووم .. بەلام ئەو گووتی ،ئایا خاوەن پرۆژەکە بەمە رازی دەبێت ؟ منیش گووتم ، ئەو دەسەلاتەم پێ دراوە ، بەخۆشم دێم شۆستەکەت بۆ دروست دەکەم ، تەکلیفی سەربازان مەکە ...پلەی سەربازی ئەفسەرەکە (زەعیم روکن بوو ).. پاش تەواو کردنی کارەکە ، سوپاسی کردم ، منیش زانیم کە ئەوان مەشقی سەربازیان هەیە (فرضیات).
پاش چەند مانگێک سیستەمی حوکم لەعێراق ، لەرژێمی شاهانە گۆرا بۆ رژێمی کۆماری . رۆژێکیان خودا لێخۆشبیت (محمد حەسەن دژەیی)کە ئەندام بوو لە پرۆژەکە ، پێ ی گووتم :- ئەوە چیت کردوە لە عەبدولکەریم بەردەوام مەدحت دەکات ؟.. منیش سەرم سورما .. گووتی :- چوومە لای بۆ زیاد کردنی سولفەی کشتوکاڵی تایبەت بە بانکی کشت وکالی هەولێر ، چاکەکەی تۆی بەبیر هاتەوە و گووتی :- سولفەکەتان زیاد دەکەین لە ٣٥٠ بۆ ٨٠٠ دینار ، بۆ خاتری وەستا خدر بەننا و هەر وەها بۆ هەموو بانکە کشتوکاڵیەکانی عێراق و داوای لێ کردم جارێکی تر بمبینی و وەستا خدریش لەگەل خۆم بهێنم .
کتێبی ( نەفرەتی چوار خوداوەندەکان) ی دکتۆری خوالێخۆشبوو عەبدوللا محەمەد حەداد ( هەر وەکو خۆی دەڵێت)، پڕە لە هەست و نەستی راستەقین و لە واتای چەوسانەوە ، ، ، مرۆڤی بە هۆش ، کەساس دەبێت ،کاتی فرمێسک لەچاوی منداڵان ودایکان شۆر دەبێتەوە و سەیر دەکرێت کە شەپۆڵە بەیەکدادراوەکان دەکەونە سەر تێکدانی ئاسایشی چەوساوەکان وژیانیان دەبێتە دۆزەخ و وایان لێ دەکات چاوەروانی ئاسوودەیی و ئاشتی بکەن لە نیشتەجێ ی باوباپیرانیان و کەوتگای سەریان ، ئەو ئاسوودەییەی کە ((هێزە نامۆکان نەتوانن دەست بەسەری بگرن و خاکیان نەکەنە شانۆی جەنگ وکارەساتەکان .. ، نەتوانن دەست لەسەر ئازادی و ویستیان دابگرن .. نەتوانن قیت بنەوەو میزاج و شیرازە ژیانیان لێ تێکدەن ..و هەموو تایبەتمەندیەکانی خەلک بشێوێنن ))
کتێبەکە داوەتنامەیەکە بۆ شۆرش و راپەڕین و بچراندنی کەلەپچەو زنجیرە .. کە لە ناواخنەوە ..بەرگەی رووبەرووبوونەوەیان بۆ پێک دەهێنیت .
زۆر شانازی پێدەکەم کە لە کاتی خۆی ،مەحمود زامدار و قادر حەمەد ئەمین لە زانکۆی بەغداد و شێرکۆ بێکەس لەزانکۆی سلێمانی و من ( عبدالهادی قەساب) لەزانکۆی مووسڵ ،ئەم کتێبە بلاو بکەینەوە .. وبۆ دەرەوەی ووڵاتیش بنێردرێت .
ئێمە قەرداری دەستارین ..(*)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دەستار بریتییە لە ، دوو پارچە بەردی خڕی بازنەیی ، یەکێکیان لەسەرەوە ، ئەوی تریان لە ژێرەوە . ئەوەی ژێرەوە لە ناوەراست کونێکی تێدابوو دارێکی تێ کرا بوو ، پێیان دەگوت (چەق) ، پارچەکەی سەرەوە ش کونێکی تیدابوو کە فراوانتر بوو وە دوو ئەرکی جێ بەجێ دەکرد :-
١- پارچەی سەرەوەی سەنتەر دەکرد .
٢- دانەوێلەیان تێدەکردە ناوی .
دەسکێکی داری هەبوو بۆ لێکردن  بەکار دەهات . ئەو دانەوێلانەی ، کە بە دەستار لێک دەکرێن بریتییە لە (نیسک ، نۆک ، برنج ، گەنمەکوتا ، گەنم دەکرا بە برووش ، ساوار ) ئەمانەش لەوەرزی زستاندا سەرەکی بوون .
دەستار لەسەر پارچە کەولێک یان سفرەیەک دادەنرا ، ئینجا دوو ئافەرت بەرامبەر بەیەک دادەنیشتن و پێیان لەیەک گییر دەکرد ، دەستارەکەش لە نێوان هەردووکیان دادەنرا و دەست لە دەسکەکەیان دەگرت و بە نۆرە دەیانسووراند . دانەوێلە تێکراوەکە لە نێوان هەردوو پێدەستارەکە دەهاتە خوارەوە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
* ) ئەم بابەتە لە لاپەرە ٢٤٣٠٠ ئینسکلۆبیدیای هەولێر بڵاو کراوەتەوە ،کە لە گۆڤاەری ( مێرگ) ژمارە ٢٥ حوزەیرانت ٢٠٠٧ وەرگیراوە ، بابەتەکەش لە نووسینی /(ئەنوەر عەزیز )ە .