بحث هذه المدونة الإلكترونية

الثلاثاء، 20 سبتمبر 2016

بۆ رای گشتی کوردستانی :
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پاش ئەوەی حکومەتی میللی دیموکراتی هەرێم .. چوار مانگی پار ساڵ وپێنج مانگی ئەمساڵ ، مووچەی خانەنشینانی مەدەنی فت کرد و زۆر بە کەمتەرخەمی و بەمننەت وبەپێ نەخشە.. دوێنی بلاوی کردەوە - ئەگەر راست بکات - کە پاش ١١ رۆژ مووچەی مانگی ٤ی خانەنشینانی مەدەنی دابەش دەکات .. ئەوەی لەو ١١ رۆژە بمری ، بەحەسرەت دەمری و ئۆبالەکەی بەملە ئەستوورەکانی لێژنەی رووبەروو بوونەوەی قەیران وسەرۆکایەتی هەرێم و وەزیری دارایی کاتی خۆش خەوە.ئەوەش بمینێت، بێ شەک مووچەکە بەم شتانە سەرف دەکات و بەسەعاتێک دێتە سەر سفر و سێ ما نگی دیکە ژیانی دەکەویتە مەترسییەوە :
١- بەشێکی دەداتە نەوەکانی کە بەڵێنیانی پێدا بوو ، لە جەژنی رەمەزان جەژنانەیان بداتێ .
٢- بەشێکی بۆ چواریەکی ئەو دەرمانانەی کە بەکاری دێنیت کە ژیانی دەپارێزیت.
٣- بەشێکی دەداتە قەرزەکان .. ئەگەر پارە بمینێت .
٤- بەشێکی بۆ خواردەمەنیەکی گونجاو لەگەل کەرامەتی مرۆف .
برایان .. ئەگەر خانەنشینان .. بیانزانیبا کە .. دەسەلاتێکی بێ بەرنامەو و کەسانی بێ توانا و حوکمێکی دیوەخانەیی و ئاغایی .. چاوەروانیانە ..دەستیان لە خەبات دەشووشتەوە و بەدوای پاشەرۆژێکی رۆتنتر و ئاسوودەترین دەگەران ..سەد مخابن کەلە ژێر چەنگی رژێمی درندەی بەعس رزگار بوون .. تووشی گەندڵ و بێ روو و درۆزنان بوون ..
بەلام ئەو حەقەی کە لێیان خوراوە و سەندووقی خانەنشینی و بێمەی تەندروستی ،کەلە ٢٠% مووچەیان دروست کراوە.. شوون بزر کراوە .. رۆ‌ژیک دێت دەست بۆ خودای گەورە بەرز بکەنەوە.. هاوار بکەن .... (یا ربی أین حقی ؟؟/)

کەی (ئەنتی ڤایرۆس) بۆ خوێندنی پیشەیی دادەنرێت:-
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لەهەموو شوێنێکی ئەو دونیایەدا ، خوێندنی پێشەیی ئامانجێکی دیاری کراوی هەیە ، ئەویش ، (پێگەیاندنی تەکنۆقراتی ناوەند) وراهینانە لەسەر بەرهەمە پێشکەوتوەکانی پێشە جیا جیاکان ..
لەعێراق ئەم چەشنە خوێندنە لەخزمەت جەنگەکانی سەدام حوسین دانرا و سەدان هەزار دەرچووی قوتابخانە پیشەییەکان ،بۆ دۆزەخی شەر راپێچ کران و شەهید بوون ، بەلام لەهەرێم ، دەرچوەکان یان پەرت دەبوون وپێستی خۆیان دەگۆری دەبوونە (مەلای گوندێک ، شوفێری دەشت و چیا ، نانەوایەک ، قەسابێک ، دێوەرەیێک ) و هەندێکیش ناویان لەلای موستەشارێک دەنووسی و حەفتەی جارێک لەماڵی موستەشار پاسەوانیان دەکرد ، ئەوەی دەماوە ،سەریان هەلدەگرت بەرەو هەندەران و بەرەو ئایندەیەکی نادیار ..
مەبەست لەوانەی باسم کردن ، کەم وەرگرتنی کەسایەتیەکان نیە ، بەلکوو ئەو شێوە بێ بایەخیەو و پشت گوێ خستنەوانە وگەشەپیدانی ڤایرۆسی گەندەڵیە ، لە هەندێ قوتابخانەی پێشەیی ... بەراشکاوی دەلێم سووچەکە لە و دەزگا لاوازانەیە کە هیچ لەمەبەستی خوێندنی پیشەیی و پەرەپێدانی نەگەیشوون و نایانەوێ تێ ی بگەن ..
هەیکەڵی بەرێوەبردنی قوتابخانە پێشەییەکان لەسێ هێڵی سەرەکی پێک دێن ،یەکەمیان ئیدارەیەکی بە تواناو پسپۆر ( بەرێوەبەر کە دەبێ دەرچووی زانکۆ بیت و پسپۆریەکەی هەمان پسپۆری ئەو قوتابخانەیە بیت کە ، بەرێوەی دەبات وئەگەر نەکرا دەرچوێکی تری زانکۆ بەرێوەی دەبات ، بەمەرجێک یاریدەدەرێکی تەکنیکی هەبیت ئەویش بروانامەی زانکۆی تەکنیکی هەبیت ، و یاریدەدەرێکی ئیداری هەبیت کە بەکارە ئیداریەکان هەلبستی ، یاریدەدەری کاروباری قوتابیان بەپێ ی ژمارەی قوتابیان دادەنرێت ، دووەمیان ،سەرۆک بەشەکانن کە داینەمۆی پێگەیاندنی کادیرە تەکنۆقراتەکانن ، ئەوانیش بەلای کەمەوە دەبێ دەرچووی پەیمانگە تەکنیکیەکان بن ، بەلام هێلی سێهەم ،ئەو قوتابیانەن کە ئامادە دەکرێن .
ئێستا - بەداخەوە - ئەندازیارەکانی ئەو قوتابخانانە ،شوون بزر کراون و هێچ رۆلیان پێنەدراوە و دەرچووی قوتابخانەی پیشەیی زال بووە لەسەر دەزگاکانی ئەو قوتابخانانە و بە هەوەسی خۆیان گەندەلێ و سەر پێچی یاسای فێرکردنی پیشەیی وبەرێوەبردن دەکەن ،قوتابی لەو هێلە سرایتەوە ،هەندی رابەرانی پیشەیی دەیانەوێ بارو دۆخەکە راست بکەنەوە ، بەلام پێیان ناکرێت ، فەرموو ، لەیەک لەو قوتابخانانە ، یەک لەدەستەی بەرێوەبردن ، کە بروانامەی زانکۆی نیە ، هەموو هێلەکانی تۆقاندووە ، کابرا دوو سێ قوتابخانەی کردووە ، بە سزا دران ، تا بە سزا کردوویانە دەستەی کارگێری قوتابخانەیەک ، کە چەند جارێک پلە یەکەمەکانی سەر ئاستی عیراقی ودەست هێناوە ، تەنها لەو قوتابخانەیە ، وەزیرێک و سێ بەرێوەبەری گشتی وراوێژکاریکی وەزیر هەلکەوتووە ، بەلام ئێستا ، کەوتووتە بەردەستی کەسانێک خۆیان بە وەزیری پەروەردەو و دەزگاکانی حزبی هەڵدەکێشن و بوونەتە تیشکۆی گەندەڵی و سەر پێچی ، ئاگادارم کە فەرمانی گواستنەوەی یەکێکیان دەرچووە ، بەلام جێ بەجێ نەکراوە ، لەبەر ئەوەی حزبیە و نابی لەو قوتابخانەیە هەلبقەندرێت .. برایان بەسە نووستن .. هیچ حزبێک رێگا نادات ، هەوادارانی هەلس و کەتی چەوت بکەن و بەناوی حزبایەتی .. ستەم لە کۆمەلگا بکەن و دەست لە مەسەلە ئیداریەکان وەردەن ... تا زووە - زووش نیە - فریای قوتابخانە پیشەییەکان بکەون ، رزگاریان بکەن لەو ڤایرۆسانە .. تاپەلی نەهاوێشتووە دەزگا پەروەردەییەکانی تر .

چیرۆکی کیسەڵ و مووچە :
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خەونی /حاجی عەبدولهادی قەساب
لەبەر د وا کەوتن و بڕین ونارێکی بلاو کردنەوەی خشتەی دابەش کردنی مووچەو پەیدا بوونی دەیان ناو ودەزگاو دەستە لە خشتەکەدا ، ئاژەڵە ،کپ و درندەکانی شاری هەولێر ، بریاریان دا ، گرد بوونەوەیەکی بکەن لەپێش (خانی سپێ – بەردەرگای گەورەی بازار) تا دەگاتە بەر (دەرگەی قەلات)، ئەگەر چی گرد بوونەوەکە رێی پێ نەدرا ، بەلام لەترسی شێر و پلینگ و سیسرکە ، کەس نەیتوانی بلاوەیان پێ بکات .. گرد بوونەوە دەستی پێکرد ، ئەو رۆژە مام (عەبدۆک باوە) دۆکانە گەرۆکەکەی کە لەسەر چوار (بۆلبەرین) دەرۆیشت نەیهێنایە دەرەوە ، تەنها ئەوەندەی پێ کرا کە لەسەر (خەرابە) راوەستی و لەدوورەوە سەیریان بکات ، هەروەها ، (مام نادر)ی (ناتری) حەمامی (حاجی قادر) لەسەر کۆلخانەکەی حەمام سەری دەرهینا بوو ، بەسەرسامی چاوەرێ ی گەشەسەندنی رووداوەکەی دەکرد و ناوە ناوەش ئارەقەی تێکەل بە نەفتی رەشی بە ئەنگوستی شەهادەتی رادەمالی بۆ سەر یاخەی (کورتەک)ەکەی .. سەگەکان هەموو دەروازە یان گرتبوو ، نەیاندەهێشت کەس لە قەلات بێتە خوارێ وچوونە ناو بازاریان قەدەغە کرد بوو.. (مام کەتۆی زبلچی) و خۆی لە گەرەکی عارەبان حەشاردابوو و کەرەکەشی سەرۆکێ لێژنەی سازدانێ گردبوونەوەکە بوو، بەلام (مام عەولا پۆخچی) رۆژێک پیشتر خۆی و کەرەکەی بەسە قەلاتی کەوتبوون بۆ بەتال کردنی بیری (ئاغایەکی قەلات) و پاش مشتومر لەگەل ئاغاکە کە گوایە (پینچ تەنەکەی دەرهیناوە) و ئاغاش دەیگۆی (چوار) .. بەئاغای گۆت : ئاغا پێنچ تەنەکەم دەرهێناوە بەلام تۆ دەڵی ی چوار .. بە ئاشکرا تەنەکەکت خوارد ..
گرد بوونەوەکە بە خوێندنەوەی یاداشتنامەیەک دەستی پێکرد ، لەلایەن مەیموونەوە ،تیایدا داوا لەوەزیری دارایی کرا ،کە مووچەکان وەکو خۆی لێ بکرێن وقەرزەکانیش بدەنەوە و درۆش نەکەن لەگەڵ جیهانی ئاژەڵ .. پاشان هەندی دروشم بەرز کراو بەکۆمەل گووترا ،لەوانە (بندیوارتان چارە نەکرد).. (لەهەرزانکردنی شتومەک سەرنەکەوتن).. (هەستی گۆشتخۆرانمان بریندار کرا ، کە مووچەتان پێش جەژن نەدا)..
لە کۆتایی ، رۆژێکیان تەرخان کرد بۆ نووسینی یادداشتەکە بە خەتێکی جوان و لێژنەی سەرپەرشتی لە ژوورێکی خانی سپی کۆ ببنەوە و بریاری ناردنی بدەن ..
لە نیوەشەوی تاریک ، کەلەباب بانگەوازی کرد و هەموو ئاژەڵەکان هاتنە ناو خان ودەرگای ژوورەکەیان کردەوەو دایانخست و لەژۆرێ پێشنیاریان کرد کە شێر بەخۆی یادداشتنامەکەی ببات بۆ وەزیری دارایی .. شێر رۆیشت وپاش دە دەقیقە گەراوە ودەمووچاوی پڕ خوێن بوو بوو ..یادداشتنامەکەش سۆر هەلگەرا بوو .. ئەو شتە بەناردنی هەر یەک لە پلێنگ و وورچ و مام رێوی و قەلە رەش و رەشۆلە .. دووبارە بووەوە .. کە بینرا چارە نیە .. یەکێکیان پێشنیازی کرد : باکیشەڵ بچیت ، وەزیر لە کیسەل دەترسێ .. یەکی تر گووتی با مار بچیت ،پرسگای وەزارەت هەست بە خشانی ناکەن .. یەکی تر: با کەرێکی کوورەچیان بچیت ، بەکەس راناگیرێت .. لە کۆتایی .. کیسەڵیان دەستنیشان کرد .. و یادداشتەکەیان دایێ ..
سەعاتێک .. دوو ..سێ چاوەرێیان کرد .. کیسەل نەگەراوە .. برسیان بوو، رۆژ هەلات .. مام مستۆ هاتە خان ، کاروانچیەکان بارەکانیان هێنا .. کیسەل هەر نەهات .. تەنگاو بوون:-
- نەمگۆ ماری بنێرن ؟
- نەمگۆ کەری کورەچیان بنێرن ؟
ئاژەڵەکان توورە بوون ..تەنگاو بوون .. دەستیان بە جویندانی کیسەلیان کرد :-
- ئەو کیشەڵە زۆر گیژە ..
- بی عەقلە..
- کە هاتەوە .. وەها وەهای لێ دەکەین .
سه‌روه‌ختێک ده‌رگا کراوه‌و کیسه‌ل سه‌ری هێناوه‌ ژۆرێ و گووتی :ئه‌وه‌ گه‌یشتمه‌‌ پێش ده‌رگا ئه‌گه‌ر جوونم پێ بده‌نێ هه‌ر ناچم.