ئیبراهیم ئەفەندی (١٩٢٤-١٩٦٦)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ناوی تەواوی (ئیبراهیم ئیسماعیل عومەر)ە.. لەساڵی ١٩٢٤
.. لەگوندی (گردەپانە)ی قەراج نزیک شاروچکەی (مەخموور) لەدایک بووە .. باپیرانی
بەئەسل ئاغای دێیەکەی خۆیان دەبن و لە عەشیرەتی (ئۆمەرنلە)نە
لە کۆتای سەدەی نۆزدە زۆر جار ئەو دێیە تووشی
شەر بووە و
ئابڵوقە دراوە بەهۆی هێرشەکانی تورک، تاوەکو هەرە
سەراتیەکانی سدەی رابردوو، دووبارە جەندرمەی تورک هێرش
دەکەن و داوای سەرانە دەکەن، خەڵکەکە دووبارە
بەرەنگاریان دەبنەوە، دوای شەرێکی خوێناوی جەندرمەی توورک دەست بەسەر گوندەکە دادەگرن لە ئاکامدا باپیری دەکوژرێ لەگەڵ چەن ئامۆزایەکی. لەو
شەرە تەنیا دوو برا نەجاتیان دەبێ کە دەکا باوکی و براکەی، ئیتر هەر دوکیان روو
لە شاری هەولێر دەکەن دوو خوشک دەهێنن لەو کاتەوە لە گەرەکی تەیراوەی
هەولێر نیشتەجێ دەبن. لە ئەنجامی ئەو لێقەومانە لە هەولێر تووشی هەژاری و نەداری دێن. دوای ئەوەی تەمەنی ئیبراهیم ئەفەندی دەگا بە شەش
ساڵ باوکی
دەینێرێ بۆ قوتابخانە و خوێندنی سەرەتای و ناوەندی و
ئامادەیی
تەواو دەکا، لە تەمەنێکی زۆر بچووک حەز لە دایکم دەکاو
دەیخوازێ. دوای بەرەو بەغداد دەچێ دەورەی مفەوەزی
دەخوێنێ، لە چلەکانی سەدەی رابردوو دەبێ بە مفەوەز و
زۆر سەرکەوتوو دەبێ لە کارەکەی و ناوبانگێکی باش پەیدا دەکااوکم لە عەشیرەتی
ئۆمەربلە عەشیرەتێکی زۆر گەورەن خاوەن گەلێ گوندن لە قەراج و دەشتی
هەوڵیر و دەوروبەری دهۆک و موسڵ. گوندەکەی ئەوان ناوی گردە پانە کەوتۆتە
قەراچ نزیک شارۆچکەی مەخمور، باپیرانی بە ئەسڵ ئاغای دێیەکەی خۆیان دەبن. لە
کۆتای سەدەی نۆزدە زۆر جار ئەو دێیە تووشی شەر بووە و ئابڵوقە دراوە
بەهۆی هێرشەکانی تورک، تاوەکو هەرە سەراتیەکانی سدەی رابردوو، دووبارە
جەندرمەی تورک هێرش دەکەن و داوای سەرانە دەکەن، خەڵکەکە دووبارە
بەرەنگاریان دەبنەوە، دوای شەرێکی خوێناوی جەندرمەی توورک دەست بەسەر گوندەکە دادەگرن لە ئاکامدا باپیری دەکوژرێ لەگەڵ چەن ئامۆزایەکی. لەو
شەرە تەنیا دوو برا نەجاتیان دەبێ کە دەکا باوکی باوکم و براکەی، ئیتر هەر دوکیان روو لە شاری هەولێر دەکەن دوو خوشک دەهێنن لەو کاتەوە لە
گەرەکی
تەیراوەی هەولێر نیشتەجێ دەبن. لە ئەنجامی ئەو لێقەومانە
لە هەولێر تووشی هەژاری و نەداری دێن. باوکم دوای ئەوەی
تەمەنی دەگا بە شەش ساڵ باوکی دەینێرێ بۆ قوتابخانە،
باوکم قوتابخانەی سەرەتای و ناوەندی و ئامادەیی تەواو دەکا، لە
تەمەنێکی زۆر بچووک حەز لە دایکم دەکاو دەیخوازێ. دوای بەرەو بەغداد
دەچێ دەورەی مفەوەزی دەخوێنێ، لە چلەکانی سەدەی رابردوو دەبێ بە مفەوەز و
زۆر سەرکەوتوو دەبێ لە کارەکەی و ناوبانگێکی باش پەیدا دەکا.
هاوسەری ئیبراهیم ئەفەندی لە قەڵاتی شاری هەولێر
لە دایک بووە، بە رەگەز کوردی بۆتان بوونە، کاتی خۆی
باپیری لەگەڵ براکەی جەزیرەی بۆتان بەجێدەهێلن ، دێن لە قەڵاتی هەولێر دەژن و تەکیەیان دەبێ. هەموویان
لە کۆڵانێکی قەڵات لە ریز یەک خانوو دەکەن، ئەو کۆڵانە ناوی لێدەنرێ کۆڵانی
(پس مامان). فاتمەخان کە باوکی دەمری، دوو مامی باوکی بەجێدەمێنێ. مامەکانی دایەنی بۆ دەگرن "دادە مەڕاڵ" ژنێک دەبێ منداڵی نابێت، ئەو کات مامەکانی خویندەوار دەبن لە کۆلێچی
بەریتانی لە
هەولێر دەخوێنن، بۆیەش دەینێرنە بەر خوێندن. لە رێگای قوتابخانە لە گەرەکی تەیراوە ئیبراهیم ئەفەندی دەناسێ و پەیوەندی خوشەویستی لە
نێوانیان دروست دەبێ .(١)
ئیبراهیم ئەفەندی ،
هەر لەسەرەتای سەرهەڵدانی شۆرشی ئەیلول لە ساڵی ١٩٦٣
بریاردەدا ببێ بە پێشمەرگە. . وەکو خوینەوارێکی ئەو زەمانە لایەنگری بزوتنەوەی جوتیاران دەکا لە چڵەکان و پەنجایەکانی سەدەی
رابردوو دژ بە سیستەمی دەرەبەگایەتی، لە ئەنجامدا توشی کێشەی زۆر دێت لە گەڵ ئەو ئاغایانەی جاشی
ئەو
کاتە لە دەوروبەری هەولێر.
دکتۆر شوان خۆشناو
لەکتێبەکەی(هەولێر لەنێوان سالانی ١٩٦٣ -١٩٧٠ ) دا دەلێ:ئیبراهیم ئەفەندی سیەم و
زۆرداری (حەرەس قەومی)یەکان هانیدا پەیوەندی بە شۆرشەوە بکات، توانی (دوو پیکابی
شۆفرلێت )و ١٨کەس و چەند تفەنگێک لەگەل خۆی بۆ ناو پێشمەرگە ببات ، پاشتر پلەی
بەرپرسی دەشتی هەولێری پێ دەدرێ و هێزەکەی لەناو شار بە (لەشکری برایمەفەندی)
ناسرا و بەهۆی لێهاتوویی وچالاکیک وچالاکیەکانی لەلایەن خودی مەلا مستەفای بارزانی
،بەفەرمی ئەم پلەیەی پێ بەخشراوە .(٢)
هەندێ جار لە ئەنجامی
شۆرشەکاندا.. شۆرشگێری راستەقین وچالاک پشی گوێ دەخرێن .. زۆر باسیان ناکرێت …
ئیبراهیم ئەفەندی یەک لەوانیە کە ، کەم باسی کراوە ، سەرەرای ئەو رۆلە
کاریگەریانەی کە هەیبووە لە پەرەساندنی شۆرشی ئەیلوول و سەرکەوتنەکانی پلانە
سەربازیەکانی لە شەرەکانی ناو شاری هەولێر ودەورو بەری ، نموونەی قارەمانیەتی ئەو
پێشمەرگەیە – خۆی و کورەکان و کچەکەی – دەگمەنە ..بۆیە پێویستە تیشکێک بخەینە سەر
خەبات و تێکۆشانی ئەم کەلە پیاوە ،کە زۆر جار خۆی بە پێشمەرگەی میللەت ناسیوە ،نەک
پێشمەرگەی حزب ..لەبەر ئەوەی ناحەزی هەبوو لەناو باڵە حزبیە جۆراو جۆرەکان ، بەلام
لە دڵی جەماوەری هەولێر پایە و رێزێکی تایبەتی هەبوو .
ئاشتی خانی کچی ئیبراهیم
ئەفەندی باسی هەندێ لە هەلوشتەکان و قارەمانی باوکی دەکات و دەڵێت:-
((دەڵین لە ساڵی ١٩٦٤ کۆمەڵی لە ئاغاکانی کە جاش بوون هەموویان
دەگرێ دەیان هێنێ لە گوندی بنەسڵاوە پەت . دەیگێرنەوە و زەنگوڵەیان لە مل دەکات، کاو جۆیان بۆ دادەنێ دەڵێ دەبێ هەمووتان پێکەوە دەست
بەزەرین بکەن. لە ئەنجامی ئەو چاڵاکیانە باوکم دوای خۆی ناحەزی زۆری بۆ ئێمە بەجێهێشت)).
هەروەها دەڵێت:-
((لە پێشمەرگایەتی هەر زوو ناو دەردەکاو دەبێ
بە ئامر هێز، لە هیچ شتێ ناگەرێتەوە، بەرتیل وەرناگرێ،
سەرداناوینێ بۆ کەس ئازاری جوتیار و خەڵکی هەژاری ناوچەکە
نادا، هەموو شەرەکانیش خۆی پلانی بۆ دادەنێ و پێشرەوی دەکات، ئەمانە
دەبنە هۆکاری ئەوەی کە لەناو هێزی پێشمەرگەو چینی هەژارو جوتیاران
خۆشەویست بێت و پیگەیەکی جەماوەری بۆخۆی پەیدا بکات کە لە ئەنجامدا بوو
بەهۆی ئەوەی کە هەموو شتێک بێت لە ناوچەکانی هەولێر و مەترسی یاخی بوون
دروست بکات لە هەموو سەرکردەکانی شۆرشی ئەیلولی ئەو کات. ئەم جۆرە پیاوە
مەتلەبی ئەو سەرکردانە نەبووە، خۆشی هەستی پێکردوە چەند جارێک بەدایکیمی ووتوە پێش شەهید بوونی، کە پێشبینی ئەوا دەکا بکوژرێ وەسیەت
لای دایکم دەکا)).
ئاشتی خان کە خۆشی پێشمەرگە بووە
، باسی چەند نموونەیەکی لە هەڵوێستەکانی باوکی دەکات ودەنووسێ:-
(( داکم بۆمانی گێرایەوە کە، ماڵمان لە گەرەکی خانەقا بەرامبەر بە سینەما حەمرا ، لە ئازاری ساڵی ١٩٦٦ شەری هەنەدرێن
و زۆزک، باوکت و هەردوو برا گەورەکەت پێشمەرگە بوون، باوکت ئەو کات
ئامر هێزی دەشتی هەولێر بوو، تۆ مەلۆتکە بووی بە باوەشمەوە، پاکیزەی خوشکت
تەمەنی چوار ساڵان بوو، بەیانی زوو تازە لەخەو هەستابووم، ئاگام لەهیج
شتێ نەبوو، خەریکی نان و چا ئامادەکردن بووم بۆ منداڵەکان، هەر ئەوەندەم زانی دەرگای ماڵەکەمان بە پێلاقە شکێندرا، بەدرەدین عەلی پارێزگای هەولێری ئەو کات لەگەڵ
(١٩٦٥ گەندی سوسێ ، ئیبراهیم ئەفەندی
، هاوسەری ، کوری )
جاشیک موتەرجم بوو، لەگەڵ کۆمەڵی
چەکداری
تر هاتنە ژوورەوە، هەندێکی کەشیان لەسەربانی دراوسێکانمان
ئاودیوی ماڵمان ببوون و هاتنە خوارەوە. منداڵەکان لە
ترسان هەموویان دەستیان بە گریان کرد، دلاوەری برات
ئەو کات تەمەنی دەساڵان بوو، لە قاتی دووەمی خانوەکە خۆی فرەدایە
خوارەوە و ڕایکرد. بەدرەدین کابرایەکی وورگن قامچیەکی ڕەشی لە دەست بوو لە ناوەراستی حەوشەکە قامچیەکەی لە ئەرزدەداو دەینەراندو جنێوی بە باوکتان دەدا، ئەمری بە چەکدارەکان کرد ووتی هەموو کەل و پەلیان بێنە ناوەراستی حەوشەکە و ئاگری تێبەربدەن. بەدرەدین پێمی ووت ئێمە هاتووین دەتبەین بە پێش سوپای عیراقت دەدەین بۆ هێرش کردنە سەر هەر دوو شاخی هەندرێن و زۆزک. ووتی من زۆر لێیان پارامەوە ووتم منداڵەکانم
بچووکن و
ئەوانی ترم بێ خاوەن دەمێنن، من هیچ'گوناهێکم نیە و
هیچم نەکردووە، کوا پیاو بە قسەی ژن دەکا، هەزار سوێندم
خوارد ووتم باوکیان بەقسەم ناکاو وازی لەمن هێناوە،
من هەقی هیچم نیە تەنیا غەمی مندالەکانی خۆممە. تۆ بە باوەشمەوە و
خوشکەکەت بە دەستمەوە، ئێمەیان هێنایە دەرەوە لە ماڵ، پێش ئەوەی برۆین سواری ئۆتۆمەبیلەکان بین، لەسەر دیواری دەرەوەی ماڵەوە شتێ نووسرابوو، بەدرەدین بانگی موتەرجیمەکەی کرد ووتی ئەمە چی نووسراوە،
ئەویش
ووتی قوربان سەیدی ئانی بلخدمە، نووسراوە "یان
کوردستان یان نەمان".
بەدرەدین عەلی هەڵچوو توورە بوو، هات بۆ لام ووتی دەبێ
بێیت تف لە ژێر نەعلەکەت بدەی ئینجا ئەو نووسراوەی سەر
دیوارەکەی پێبستریتەوە. ووتی منیش ناچار بووم ئەوەی ووتیان
ئەنجاممدا. ئێمەیان سواری پشتەوەی ئۆتۆمۆبێلێک کرد، کابرای
جاشی موتەرجمیان هێنا لە پێشەوە سواریان کرد، ووتی منیش دەستم لە خۆم شوشت بوو، فرسەتم هێنا نەعلەکەم لە پێم داکەناند لە پشترا
کەوتمە
لێدانی سەر و بەچکی جاشی موتەرجیم، ووتم تۆ گووت خواردبا
باشتر نەبوو هەی سەگ باب هەی ناپیاوی ژنانی.
بەوجۆرە ئێمەیان بە پێش سوپای عیراقی دادا بۆ هێرش کردنە سەر
هەر دوو شاخی هەندرێن و زۆزک. نزیک بووینەوە لە گەلی عەلی بەگ، لە ناکاو
ئۆتۆمۆبیلەکەی ئێمەیان راگرت، ئەوەندەی پێنەچوو ئەفسەرێکی سوپای عیراقی
هات بەعەرەبی قسەی دەکرد و رووی لە موتەرجیمەکە بوو، من هیچ تێنەگەیشتم،
ئینجا کابرای موتەرجیم بە کوردی بە سایقەکەی ووت رووی ئۆتۆمۆبیلەکەت
بسورێنەوە بەرەو ئاراستەی هەولێر، ئینجا ئیمەیان گەراندەوە بەرەو
بەندیخانەی گەورەی هەولێر. منیش پرسیم چۆن بوو ئێمەیان گەڕاندەوە؟
دایکم ووتی، باوکت لە
شەری هەندرێن و زۆزک بەشدار نەبوو، ئەو شەرە زۆربەی شوعیەکان
کردیان، بەڵام باوکت کە هەواڵی بۆ دەچێ ئێمە گیراوین، هەر یەکسەر مەفرەزەیەک لە هێزی خۆی پێکدەهێنێ خۆی بەپێش دەکەوێ و بەسەر حەی زوباتی هەولێر دادەدەن، هەرچی ژن و کچی زابتەکانی ئەو گەرەکە هەیە کە هەموویان عەرب بوون لە ناو ماڵی خۆیان راپێجیان دەکاو دەیان با بۆ گوندی
بنەسڵاوە،
ئەو کات مەقەری باوکت لەوێ بوو. ئینجا وەڵام بۆ بەدرەدین
عەلی دەنێرێ دەڵێ ژن و منداڵەکانم دەگەرێنیتەوە باشە، دەنا
ئەو هەموو ژن و کچی ئەفسەرە عەرەبە عیراقیانەی لامانن ئەوە لەناو
مەقەری منن لەگەڵ پێشمەرگەکان دانیشتوون یەکیان نەجاتیان
نابێ. بەو جۆرە بەدرەدین عەلی ناچار دەبێ بەرقیەکی بە
پەلە دەکا بۆ بنکەی سوپای عیراقی لە سپیلک و ئەمریان پێدەکا کە بمان گەرێنەوە. )).
ئیبراهیم ئەفەندی لە١٣/٦/١٩٦٦ لە لایەن هەندی لە
ئاغا جەلالیەکانی پشدەر بریندار دەکرێ، لەو رۆژە سێ لە پێشمەرگەکانی
لەگەلی شەهید دەبن وەستا مەحـەمەد چەخماخچی، سەید عەبدوڵرەزاق و نامیق.
( فەرهاد ئیبراهیم ئەفەندی لەگەل
ئیدریس بارزانی )
لەکتێبی (البارزانی والحرکة التحرریة الکردیە/ لاپەرە ١٠٨)دا هاتووە :-(٣)
((هەوالی شەهید بوونی کادیری عەسکەری
ئیبراهیم ئەفەندیمان، لە لایەن جاشەکانی ٦٦ لەناوچەی پشدەر پێ گەیشت ، ئیبراهیم
ئەفەندی کە نموونەی ئازایەتی بوو ، برندار بوو کاتی بەرگری ئەوانی دەکرد ، بۆیە
هێزی دەشتی هەولێر و هێزی سەفین لە رۆژی ١ی حوزەیرانی ١٩٦٦ ، دەستی بەرزگار کردنی
ناوچەکە کرد، جاشی ٦٦ و جاشە کۆنەکان هەلاتنە ناو سەربازگەکانی سوپای عیراقی و لەوێ پارێزران ، لەوانە ژمارەیەک لە ئاغاکانی
(میراودلی) کە ، (عەلی عەباس ئاغا)ی تێدابوو کە ( ئیبراهیم ئەفەندی)شەهید کرد ..
ئەوەی شایانی باسی ئەو ئاغایە لەساڵی ١٩٦٩ بەدەستی پیاوانی شۆرش کوژرا .
هەزاران سەلام لە گیانی پاکی شەهیدی نەمر (ئیبراهیم ئەفەندی).. تۆ نەمردی
تۆ لەدڵی میللەتا دەژی .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(١) لە سێبەری شاخ ، لە
بیرەوەریەکانی پێشمەرگەیەکی ژن( زنجیرەی پازدەم)ئاشتی ئیبراهیم / کردستان پۆست .
(٢)هەولێر لە ساڵانی ١٩٦٣-١٩٧٠ /ل
١٠٤/ د. شوان محەمەد ئەمین خۆشناو .
(٣) البارزانی والحرکة التحرریة
الکردیة/ الجزء الثالث /ص ١٨١ /مسعود الباەزانی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق