بحث هذه المدونة الإلكترونية

الأحد، 22 مايو 2016

 بەشی چوارەم)
فـــــــــــــــــــاني (١٨٨٣ - ١٩٨٣ز )(١) 
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لەسەردەمی فەقێیەتیدا مامۆستاکانی (فانی) -بەتایبەتی شێخ ئەسعەدی نەقشبەندی ، مەلا محەمەدی حاجی حوەیزی مامە و کاریگەری شیعرەکانی مەلا خدری شارەزووری(ناڵی)- هانیان داوە بۆ ئەوەی خۆی تاقی بکاتەوە لەبواری شیعر .. ئەوە بوو نازناوی (فانی) بۆ خۆی هەلبژارد دیوانێکی شیعری بەرهەم هێنا بەپێ ی حەرفی رەوی قافیەکانی رێکخست ، بەلام دیوانەکەی کە تەسلیمی موتەسەریفی هەولێر صالح زەکی صاحیبقران کرابوو ، لەلای ئەو ئاسەواری دیار نەما .. ئەو چەند پارچە شیعرەی لەلا مابوو،، کورەکەی لەساڵی ١٩٨٤ دا بەناونیشانی دیوانی (فانی) لەچاپیدا ،کەناوەرۆکەکەی بریتین لە وەسف وتەشبیە وپەند وحیکمەت ونەعت وپارانەوە و زوهد و تەسەوف و نیشتمان پەروەری:-
(( دڵ لە جۆش و خرۆشی بێ پاکە لەبةاری غــــەم
شووشە وەک توایەوە ترســی لە غوبــــــار نی یە
کفنی جەنازەی خۆشم لە دەفتــەری خۆم دەکــــەم
مەعنا غەیری قسەی خۆش بۆ خۆم یادگار نی یە
هەر باخێکی مەحەبەت لەوێ گەر باخــەوان بی
غەیری هێلانەی سوتاو لەسەر لقـــــێ دار نی یە))
شیعری نیشتمانپەوەری نالێ دوو دیوی هەیە کە پێکهایووە لە تێکەلەیەکی خەمی میللەت و رووداوەکانی سەردەمی .. ئا ئەوەتا لەساڵی ١٩٤٢ لەسەردەمی جەنگی دووەمی جیهانیدا دەڵێ :-
وەرن رێک کەوین ئەی کوردی هەژار........ بێ ترس بەردێک بۆ قەڵ چەند هەزار
لەپاش سلاح و مـــــــــــــــوزەفەرەلدین ......... تاکەی زەبوون بین ژێر دەستی ئەغیار
ئەگەر بێ بڵێـــــــمن بۆچی ئەم غەدرە ......... دەڵـــــــــــێ(یاعێنی قد صار ما صار)
ئینجا تو خـــــــــــــــودا وەرە شەق نەبا ........ وەرە تــەق نەکا زەبــــــــوونی بەدکار
قســـــەی (شۆبنهۆر) کەوتــــــەوە یادم .........هیچ حەقی حەیان ، نی یە بۆ هـەژار
مردن واجیبــــە بۆ مەردی فەقـــــــیر ......... قووەت بمینـــێ تا رۆژی قـــــــەرار
بکـــوژێنەوە فەقیــــــرانی عــــــــــارد ......... لەپێش قـــەدەمی ئەقویـــــــای سالار
هەر ئەم قسە بوو ئەڵمـــــانی سووتاند .......... لە حەربی عظمی بۆ خوێنی ئە‌غیار
ئاگری بلنــــــد کرد بۆ روویی زەمین ......... خوێنی ناسکان وەک جۆگە و رووبار
(فانی) لە قەسیدەکەی بەردەوام دەبی:...تا دەڵێ:-
ئەی لاوانی کورد ئیمرۆ تاریکە ...... بەڵام رۆناکە بۆ مەردی ناودار
رۆژی لێدانە بەرزی پێشکەوتن ..... یا شەهید بوونە بۆ (نعم القرار)
لەزولمی نامەرد با بچـــــینە دەر ..... خوێنمان با برژێ لە رێ ی ئیفتیخار
لەکۆتاییدا دەلێ :-
رەئیسانی کـــــــورد وەڵام بنێرن ..... بۆ لای یەکتــــری لەیەک ئاگادار
خۆتان دەزانن هەموو نەهەنگین .... . لەدەریای شەری رۆژی توند وتار
فائیــــــــــــــدەی ئێمە بە ئیتیفاقە ...... گەر موتتەفیق بین دەبینە سەردار(٢)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
١- ئەنسکلۆبیدیای هەولێر /فانی مەلا حوسێن شێخ سەعدی هەولێری (١٨٨٣-١٩٨٣ز)/دکتۆر عەبدوللا حەداد / ل ٣٤٠١٠.
٢-پەیجی (Basheer hussien) لەتۆری ئەنتەرنێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق