بحث هذه المدونة الإلكترونية

الأحد، 22 مايو 2016

جامیلــــــە(١٩٢٩-١٩٩٦)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هونەرمەند جامی عبدولکەریم لەساڵی ١٩٢٩ لەهەولێر لەدایک بووە ،لەبەر خۆشەویستی لەلای جەماوەر ناویان لێ ناوە (جامیلە)... لەساڵی ١٩٣٧ چووەتە قوتابخانە، بەلام لەبەر ئالۆزی بژێوی ، وازی لە خوێندن هێناوە .
جامیلە هەر لە گەنجاتیەوە لەناو برادەرانی و لە بۆنە تایبەتەکان گۆرانی فۆلکلۆری و قۆریاتی دەووت ، دەنگێکی بەرز و خۆشی هەبوو، لەبنەماکانی ( مەقام)و (کەرەم) شارەزا بوو.
جامیلە لە ئاهەنگەکانی ئەو دەمە بەشداری دەکرد شان بەشانی هاورێیانی ( فایق بازرگان) و ( حەیدەر بەقال)و(حاجی جەمیل قەپقاپچی) ،لەهەولێر و کەرکوک و هەر وەها زۆر حەزی لە حەیرانی کوردی بوو .
جامیلە چەند ساڵێکی دوور و درێژ خەریکی شوفێری بوو لەرێگەی هاملتۆن ( هەولێر-حاجی ئۆمەران) تا لە ساڵی ١٩٩٦ کۆچی دوایی کرد ....
هەزاران سەلام لەگیانی پاکت بێت
Zor Supasi Dldari mshko dakam aw videoyanaii Peshkash krd

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق