بحث هذه المدونة الإلكترونية

الأحد، 22 مايو 2016

ەوانەی خزمەتی هەولێریان كردووە
مەجید ئەفەندی ١٩١١ - ١٩٦٨ .........((( بەشی یەکەم)))
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
نوسینی: نه جات یاسین
{{مەجید ئەفەندی(ناوی تەواوی مەجیدحاجی امین قادرە لەساڵی) 1911 (لەگەرەكی تەكیەی قەڵای دێرینی هەولێرهاتۆتە دونیاوە.لەقوتابخانەكانی هەولێری خوێندووە بەڵام بەهۆی چون بۆناوژیانی حزبایەتی وسیاسی نەیتوانی درێژە بەخوێندنەكەی بدات،بەشێوەی كاتی بۆماوەیەك بەپیشەی مامۆستایەتی دامەزراوە لەشوێنی لەدایك بوونی خۆی. مەجید ئەفەندی مرۆڤێكی بەقەناعەت وهێمن و نهێنی پارێزبووە،خاوەن نەفسیەتێكی بەرز بووە دلسۆزی رێبازو ئامانجەكانی بووبەدرێژایی ئەوساڵانەی كەكەتییاداكەوتبووەناوكاری سیاسی لەرێزی حیزبی هیواو لەوێوە بۆریزەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی عێراق لەدواساڵانی تەمەنی ژنی هێناوەبەڵام منداڵی نەبووەوچەندین رەوشتی بەرزی بۆكەسوكاری بەجێهێشت.}}
مەجید ئەفەندی لە ژیانیدا رووبەرووی چاودێری زۆر و راوەدونان هاتووە لەلایەن
دەزگاكانی ئەمن و پۆلیس بەهۆی چاڵاكی سیاسیەوە لە دواییدا گیراوەو چەندجار لە
بەندیانەكانی هەولێرو موسڵ و كەركوك و بەغدا بەند كراوە بۆ یەكەم جاربە هۆی
بەشداری و رێبەری كردنی لە خۆپیشاندانەكەی هەولێر لەساڵی ١٩٤١ گیرا كە لەدژی دەوڵەت كرا قوتابی وخەڵكێكی زۆری كاسبكار تیایدابە شداربوون گەواهی دەران باس لە
رووداوەكانی ئەو خۆپیشاندانە بەم شێوەی خوارەوە دەكەن :-لەكاتێكدا كە خۆپیشاندەران
بۆخۆپیشاندان لە شوێنی دیاریكراودا كۆبوونەوە ئەو شوێنەش سەرەتای ئەو شەقامە بوو كە دەگەیشتنەوە بە كۆشكی پارێزگاكە دەكاتە شوێنی قایمقامی ئێستا.
مەجیدئەفەندی دارێكی گەورەی لەجۆری(خەیزەران)ی به د ه سته و ه بوو فەرمانی به قوتابیە گەنجە خۆپیشاندەرەكانی دەردەكرد بگرە كاسبكارانیش فەرمانیان لەو وەردەگرت.لەوخۆپیشاندانەدا پیاوێك بەناوی(حوسێن نالبەند)بە مەجید ئەفەندی دەڵێت 
ئه رێ رۆڵی من چ بێت ئەویش دەڵێت تۆ لەبەرامبەر پیاوانی پۆلیس بوەستە كاتێك پۆلیس پەلاماری خۆپیشاندەران دەدەن،كاتێك یەك لەپۆلیسەكان نزیك بۆوە لەناكاو(حوسێن
نالبەند) رووبەرووی پۆلیسەكە وەستا وتوانی تفەنگەكەی لێ بسێنێ لەدوایی دا دەستی
كرد بەتەقەی هەوایی بەئاراستەی كۆشكی پارێزگاو ئەوكارە جەماوەری زیاتر
خرۆشاندو لەسەر باڵه خانەی ناوبراو چەكێكی رەشاش دانرابوو تەقەی لە خۆپیشاندەران
دەكرد،بەڵام خۆپیشاندەران ریزەكانیان تووندتردەكرد ترساندن و تۆقاندنی دوژمنان
نەیتوانی كاریان بكاتە سەربەلكو زیاتر بەگورتر پلینگ ئاسا گەرمتربۆهەلمەت
بردنەسەركەمین گوشارخستنەسەردوژمن جلەویان لەدەست دا هێرشەكەی دوژمن تیك
شكاو لەبەرامبەرئاپۆرەی خۆپیشاندەران وكەجێگیربوون لەپێش باڵەخانەی پارێزگا.
((( ماویەتی)))
أعجبنيإظهار مزيد من التفاعلات
تعليق

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق