پرۆژەی ئاوەرۆی هەولێر (پرۆژەی سەنحاریب) :- (*)
ةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةة
شای ئاشووری ( سەنحاریب) بەوە ناسراوە ، کە بایەخێکی گەورەی بە پرۆژە ئاوەرۆییەکانی شارەکانی ئاشووری دەدا و ژمارەیەکی زۆر لەو پرۆژانەی ئەنجام دا ، بە تایبەتی ئاوەرۆی هەر دوو شاری نەینەوا و هەولێر .. ئەوەی تایبەتە بە شاری هەولێر ، خەلکی هەولێر زۆر پێویستی بە ئاوی شیرین و سازگار هەبووە ، چونکە ئەو ئاوەی هەبوو بەشیانی نەدەکرد ، بۆیە شا سەنحاریب بیری لەوە کردەوە ، کە پرۆژەیەکی ئاوەرۆی بۆ دابمرزرێنیت . ئەوە بوو ئاوی ( بەستۆرە)ی هەلبژارد (٧٠٥ -٦٨١پ.ز)، کە جۆگەیەکە لە رووباری زێی گەورە ، جا لەبەر ئەوەی ئەو زەویەی کەوتووتە نێوان ئاوی بەستۆرە و هەولێر ، بەرز نوی زۆر بوو ، سەنحاریب پێ ی وا بوو کە ئەستەمە بتوانی ئاوی رووبارەکە لە رێگای جۆگەلەی ئاو بگەینیتە شاری هەولێر ، هەر وەها لە رووی کرداریشەوە ناکرێ لە شوێنی نزم ئاو بگوازرێتەوە ، بۆیە هیچ رێگایەک لەبەردەمی نەما تەنها ئەوە نەبێت ،کە ئاو بۆ شاری هەولێر لە رێگای نۆکەند (کارێز) لەژێر زەوی بهێنیت . جا لە پێناو بەدی هێنانی ئەو پرۆژەیە بیری زۆر لە ناوچەیەکی پەنگخواردوو لە نێوان رووباری بەستۆرە و شاری هەولێر بە شێوەی زنجیرە کە هەر بیرێک بە نزیکەی ٤٢ مەتر لە بیرەکەی تر دوور بێت وە بەهۆی تونێلی ژێر زەوی بیرەکانی پێک بەستەوە و ، هاوکات بەو هۆیەوە بوو بە نۆکەند و ئاو گەیشتە شاری هەولێر.

پرۆژەکە لە نزیک گوندێک بەناوی (قەڵامورتکە) کرایەوە، قەڵا مورتکە کەوتووتە باشووری دۆڵی ( بەستۆڕە) و بە نزیکەی ٢٠ کیلۆمەتر لە باکووری شاری هەولێر دوورە .
بەرێوەبەرایەتی گشتی شوێنەواری عێراق ، شوێنەواری ئەو نۆکەندەی لە ساڵی ١٩٤٧ دۆزییەوە . لە لایەک زارگەکەی دیوارێک کە لە بەر دروست کراوە رووخاو بوو ، لەسەر یرکێ لەو بەردانە ئەو نووسینە نووسرابوو :- {ئەز سەنحاریبم شای جیهان و ئاشوور ، سێ رووبارم لە چیای ( خانی) (**)هەلکەند لەسەرووی شاری هەولێر. نیشتمانی خاتوونی گەورە خوداوەندی عەشتار } .
سەنحاریب ئاوی ئەو رووبارانە بەراستی هێنا ، پاشان قۆناغێکی دیکە بوو بە پاشگری ئەویش ئاوی کانیاوەکان کە کەوتووتە نزیک گوندەکان ( خۆران - هاتان - دنجیزاوە)پاشان نۆکەندەکە هەلکەندرا و درێژ بووەوە تا گەیشتە ناوەراستی شار . بەمەوە دەسکەوتێکی زانستی گەورە لە بواری ئاوەرۆ بەشێوازێکی سادە بەدیهات و بوو بە بەڵگەیەکی سەلمێنراویش لەسەر گەورەیی شارستانیەتی کۆنی هەرێمەکە و رەسەنایەتییەکەی و پێش شارستانییەتەکانی دیکەش کەوتووە .

شایانی باسە دەبێ ئاماژە بەوە بدەین کە نەینەوا پایتەختی دەوڵەتی ئاشووری لەسەر دەستی بابل و ئیلامییەکان لەساڵی ٦١٢ پ .ز نشووستی هێنا . دوای ئەو شاری هەولێر هەر لە دەستی ئەوان نشووستی هێنا ، بەڵام پیرۆزی شاری هەولێر و رێزگرتن لە پەرستگا گەورەکە ، پەرستگای عەشتار ، بوو بە یەکێ لە هۆکارە سەرەکییەکان کە ئەو شارە لە داگیر کردن و کاولکاری بپاڕێزرێ ، کە بەسەر شاری نەینەوا داهات دادەنرێت . هەروەها بەڵگەیەکیشە لەسەر گەورەیی شاری هەولێر هەر لەدێر زەمانەوە ، نەک هەر لە لای رۆڵەکانی و خۆشەویستانی بگرە لای ناحەزانیشی .
بەمە و دەشێ ئەوە بڵێین مێژووی شاری هەولێر پەیوەندی بە مێژووی کۆنی دوو رووبارەوە هەیە بەپێ ی ئەو قۆناغە شارستانییە دوور و درێژە بەهەزاران ساڵ تێپەر بووە .
ئەو شارە ویستگەی تێروانین و بایەخدانی هەموو دەوڵەت و ئیمپراتۆرییەتە کۆنەکان بووە ، کە لەسەر خاکی رافدین یەک لە دوای یەکەوە هاتوون . ئەمەش خۆی لەخۆیدا راڤە بەمانەوەی ژیان دەدات لەو شارە کە لە هەموو زەمەن و سەردەمێکدا ، شارستانیەتی بە خۆوە دیوە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
*)ئینسکلۆبیدیای هەولێر ( هەولێر لەسەردەمی ئاشوورییەکاندا / دکتۆر عونی عبدالرحمن السبعاوی / کۆلێجی ئاداب - زانکۆی موسڵ) / لاپەرە ٩٩٠ .

**) مەبەستی لە چیای خانی ، ئەو جیایانەیە کە کە دەنوارنە دۆڵی بەستۆرە کە ئێستا پێ ی دەڵێن خانزاد و سەلاحەلدین .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق