علی حیدر سلیمان ١٩٠٥ -١٩٩١ / بەشی یەکەم
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
عەلی حەیدەر سولەیمان ،کوری گەورەی سولەیمان بەگی کوری عەلی بەگی سلاح شور زادەیە ، لەنەوەی میری سۆرانە و دەچیتە سەر میر ئەحمەد بەگی مامی محەمەد پاشای رواندزی .... لەساڵی ١٩٠٥ لەشاروچکەی رواندز لەدایک بووە .(١)
عەلی حەیدەر لە تەمەنێکی گچکە ناردرا بۆ بەغداد بۆ خوێندن ، بەلام ، بەهۆی جەنگی جیهانی یەکەم گەراوە رواندز ، کە گەیشتە رواندز بینی مالەکەیان سووتاوە ودایک و باوکی دەستگیر کراون .. ناچار بوو دوو براکەی لەگەل خۆی بردە مووسل و بەخێو کردنیانی لە ئەستۆ گرت .. پاش چەند ساڵێک لە بازرگانی کردن لە نێوان (مووسل و حەلەب) لەگەل داپیری ، لەمووسل جێگیر بوو و سەرلەنوێ دەستی بە خوێندنی سەرەتایی کرد و لە ساڵی ١٩٢٢ خوێندنی سەرەتایی تەواو کرد .
لەقۆناغی خوێندنی دواناوەندی ،(کۆمەلەی راپەرینی قوتابیان)ی دروست کرد ، پاشان ئەلقەیەکی رێکخستنی نهێنی قوتابیانی لە مووسل دروست کرد بۆ دابەشکردنی بلاو کراوە و پەخشنامە سیاسیەکان لە شاری مووسل .
لە ساڵی ١٩٢٤ -١٩٣٠ لە زانکۆی ئەمریکی لە بەیروت ،زانستە سیاسیەکانی خویند وبروانامەی تیادا وەرگرت (٢).. کە لەبەیروت دەیخویند ، ئەندامێکی چالاکی (کۆمەلەی عێراقی)بوو ، پاشان بووە سەرۆکی کۆمەلەکە ، هەروەها لەدوا ساڵی خوێندنی لە زانکۆی ئەمریکی ، چەند لێکۆلینەوەی بلاو کردەوە ، لەوانە :-
- لێکۆلینەوەیەک لەسەر (بەرێوەبردنی شارەوانی) بۆ مامۆستای سیاسەت (پرۆفیسۆر ریچاد) .
- لێکۆلینەویەکی تر لەسەر (نەتەوە) بۆ مامۆستای مێژوو (پرۆفیسۆر هنکی)..
لەبەر یەکەم دەرچوونی لە دوو ساڵی یەکەمی لە زانکۆ ،عەلی حەیدەربە نوێنەری زانکۆی ئەمریکی هەلبژێردرا ، لە ئەلقەی لێکۆلینەوەی کاروباری نێو دەولەتی لە (سویسرا)..
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(١) ئینسکلۆبیدیای هەولێر/ لاپەرە ٤٥٥٥ / کەریم شارەزا .
(٢) هەولێر نێوان ساڵانی ١٩٦٣-١٩٧٠ /د. شوان محەمەد ئەمین خۆشناو/لاپەرە ٧٨ .

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق