هه‌ولێر شاری زانست و رۆشنبیری
(img:4926707878495)
((( شیخ بابا عه‌لی ته‌کیه‌یی )))(1)
ناوی بابه عه‌لی کوری شێخ عه‌لی مه‌لای ته‌کیه‌ییه ، له‌نژادی ئیمامی هه‌مزه‌یه و له نه‌وه‌ی کوره‌کانی ئیمام (موسی الکاظم)ه(،ره‌زای خودایان لێ بیت .
له‌سالی 1275کۆچی له‌گوندی ته‌کیه له‌دایک بووه و خوێندنی له‌وێ ته‌واو کردوه وپاشان له‌قوتابخانه زانستیه‌کانی قه‌ره‌داغ وله‌سلیمانی گه‌راوه و شتی زۆری لێیان فێر بووه.. .
شیخ بابه عه‌لی که‌ویستوویه‌تی بچێته شاری هه‌ولێر بۆ فێر بوونی بیرکاری له‌لای حاجی عومه‌ر ئه‌فه‌ندی هه‌ولێری، تکای له‌کاک ئه‌حمه‌دی شێخ کردوه که، نامه‌یه‌کی بۆ بنووسی تا له‌قوتابخانه‌ی حاجی عومه‌ر وه‌ربگیرێت، ئه‌ویش نامه بۆ نووسیوه، له‌نامه‌که‌دا هاتوه(:-( :-(( ئه‌و دوژمنه‌ی ئازارت ده‌دات،دێته‌لات وداوای لێبوردنت لێ ده‌کات).
بابه عه‌لی چووه هه‌ولێر ونامه‌که‌ی دایه حاجی عومه‌ر ئه‌فه‌ندی و وا دیار بوو ، پێش گه‌یشتنی نامه‌که ،دوژمنه‌که هاتبوو و داوای لێبوردنی له حاجی عومه‌ر کردبوو .
حاجی عومه‌ر که‌نامه‌که‌ی کرده‌وه و ناوه‌رۆکی خوێنده‌وه ، به‌په‌رۆشی و شکۆمه‌ندیه‌وه سه‌یری کارامه‌یی کاک ئه‌حمه‌دی شێخی کرد و هه‌لسا و شێخ بابه عه‌لی ماچ کرد و پێ ی ووت :-(تۆ خاوه‌ن قوتابخانه‌که‌می، له‌به‌ر ئه‌و نامه‌یه‌ی که ئه‌و پیاوه چاکه بۆی نووسیوی).
زانای به‌ناوبانگ مه‌لا عه‌بدوللا وێلزی ده‌لێ:-(له‌هه‌ولێر له‌گه‌ل شێخ بابه عه‌لی بیرکاریمان ده‌خوێند له‌لای حاجی عومه‌ر ئه‌فه‌ندی و خه‌ریکی خوێندنی نامه‌ی بهاءالدین العاملی بووین، به ناو نیشانی (خلاصة الحساب)(پوخته‌ی ژمێری)،بابا عه‌لی پێ ی ووتم:-(مه‌لا عه‌بدوللا . له‌پێش مامۆستا حاجی عومه‌ر ، بواری قسه‌کردنم نیه، بۆیه پێویسته گوێ ی لێ بگریت و لێ ی تێبگه‌ی و پاشان ،ده‌بی تێمبگه‌یه‌نیت، ئه‌گینا، لێت ده‌دم... به‌م شێوه‌یه وانه‌کان تێده‌گه‌یشتم و بۆ شێخ بابا عه‌لی دووباره‌م ده‌کرده‌وه .
-----------------------------------------------------------------
(1) وێنه‌که نوسخه‌یه‌کی قورئانی پیرۆزه، که به‌ده‌ستخه‌تی شێخی نوسراوه،له‌مزگه‌فتی بابا عه‌لی له‌سلیمانی پارێزراوه.
له کتێبی/علماوءنا فی خدمة العلم والدین - عبدالکریم
المدرس - لاپه‌ره 114 وه‌رگیراوه
حاجی/عبدالهادی رحمان قه‌صاب
بۆ کوردی گۆریوه
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق