بحث هذه المدونة الإلكترونية
السبت، 11 مارس 2017
هەولێر لە گەشتەکەی (المنشیء البغدادی):-(*)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ناوی ( محمەد کوری سەید ئەحمەد حوسەینیی)ە ، کەسێکی ئێرانیە بە ( المنشیء البغدادی) ناسراوە ، لەسەر دەمی ( داود پاشا ) لە بەغداد فەرمانبەر بووە لە قونسڵگەری بریتانیا ،لە ساڵی ١٨٢٠ لەگەل میستەر ریچ گەشتیک بۆ کوردستان دەکات و بیرەوەری خۆی تۆمار دەکات و دەربارەی هەولێر نووسیوەتی :-
لە ئاڵتون کۆپری بۆ ( ئەربل) (٨) فرسەخە ، لەو رێگایەدا کوردەکانی ( دزدی) (**)
کە ژمارەیان ١٠٠٠ ماڵێک دەبێ ، ئەوانە بەزیانن و لەناویان سوارە و پیادە هەیە و کاریان دزی کردنە .
ئەربل ویلایەتێکی کۆنە ، ئاوی کەمە ، سەردەمێک جۆگە ئاوی بۆ دەهات ، بەڵام ئێستا تێکچووە ، لەسەر گردێکی بڵند دروست کراوە ، ژمارەی ماڵەکانی ١٠٠٠ ماڵ دەبێ ، لە دەرەوەی قەڵاکەش چوار هەزار ماڵ هەیە ، زمانی ئاخاوتنی خەڵکەکە کوردی و تورکییە ، ئەربل باغ و بیستانی نیە ، کشتوکاڵی تری زۆرە ، مێوەجاتی لە چیاکانی ئامێدی (***) بۆ دێت ، مزگەوتێکی کەڵاوەی لێیە ، منارەکەی لەدەرەوەی شار دیارە و زۆر بەرزە ، دوو پلیکانی هەیە ، یەکێک بۆ سەرکەوتن و ئەویتر بۆ دابەزین .
ئەربل لە گوندی عەنکاوە ٣ فەرسەخ (١) دوورە و ئەو گوندە ٣٠٠ ماڵی دیانی لێیە فەرمانرەوای گوندەکە لە خۆیانە .
دەشتی هەولێر بە درێژی ١٢ فەرسەخ و پانی ٦ فەرسەخە و خاکەکەی دەشتێکی ساکارە و لە ئەربل مێوانخانە نییە ، خەڵکەکەش مەزهەبیان شافعییە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
*) ئینسکلۆبیدیای هەولێر /ل ١٩٣٤ /هەولێر لەگەشتەکەی (المنشیء البغدادی)/ هۆشیار محەمەد ئەمین کۆیی/ لەبڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان ٢٠٠٩
**) مەبەستی عەشیرەتی دەزەیی یە .
***) راستیەکەی شەقلاوەیە.
١) فەرسەخ ٣ میلە نزیکەی ٥٥ کیلۆمەتر و بە پیادە یەک کاتژمێر دەبێ.

الخميس، 9 فبراير 2017
خانەکانی هەولێــــــــــــــــــــــــــر:-(*)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خانەکانی هەولێر بە پێی ساڵنامەی ویلایەتی مووسل، لەپێش ساڵی ١٩١٢ز ژمارەیان (٦٦) خان بووە ، ئەو کەسەی کە خانی بەرێوەبردووە ، پێی ووتراوە ( خانچی) ، دوو جۆری هەبووە : یەکەمیان چەند ژوورێکی تێدابووە کە هەر ژوورێک تایبەتمەندی خۆی هەبووە ، هەندێک ژوور وەک ئوتێل بۆ حەسانەوە و مانەوەی شەو بەکار هاتووە ، چونکە تا ساڵی ١٩٢٦ هیچ ئوتێلێک لە هەولێر نەبووە . دووەم جۆری خان تایبەت بووە بە داکردنی ئاژەڵ و کرین و فرۆشتنی لێ کراوە .
خانەکان بریتی بوون لە :-
-(خانی سپی) کە خانێکی گەورەو دوو نهۆم بوو دیوارەکەی بە قوری سپێ (گەچ) سواغ دراوە ، هەر بۆیە بە خانی سپی ناونراوە ، شوێنەکەی کەوتووتە تەنیشت باتا (١) دەرگای قەنتەرەکەی زۆر بەرز بووە ، حوشترەوان لەم خانە دابەزیوە .
-( خانی حەسەن بەیرام) دەکەوتە پشت مزگەفتی خانەقا ، شوێنی خستنی سەوزە میوە بووە کە ، زۆریان لە ناوچەکانی خۆشناوەتی دەهات و لەوەرزی هاویندا بەفریان هێناوەتە ئەم خانە و لەناو کا دا داندراوە .
- (خانی عوسمان کەردز) دەکەویتە پشت بانقی رافدێن (٢٢) ئێستا کە شوێنی خستنی باری رەژوو فرۆشان بووە.
- (خانی سلێمان خدر) کە خەلکی کەندیناوە بوو ،دەکەوتە تەنیشت خانی عوسمان کەردز ، (گەچیان )هێناوەتە هەولێر و لەم خانەدا خستوویانە .
- (خانی قۆجە) کە دەکەوتە نزیک مزگەفتی خانەقا و لە تەنیشت خانی حەسەن بەیرەم بوو ە ، لە لایەن (مام قوربانی) سەرپەرشتی کراوە و لەم خانەدا (خمچییە )جوولەکەکان کاریان کردووە ، دیارترینیان (خدرۆکە جوو ، یۆنە ، بەبۆ ، ئیسحاق )بوون .
- ( خانی حاجی سەعید جەمباز) دەکەوتە گەرەکی جوولەکان و مامەلە کردن و کڕین و فرۆشتنی مەڕ و ماڵاتی لێ دەکرا .
- (خانی عەلی حاجی ئەحمەد ئاغا) کە دەکەوتە بەرامبەر مزگەفتی ( ئالتی بەرماق) و چەند ژوورێکی تێدا بوو، لەشێوەی دوکان بوون و زۆربەی ( پەنیر و ژاژی)فرۆشەکان دەهاتنە ئەو خانە .

*) ئیدکلۆبیدیای هەولێر /لاپەرە ١٤٨٥ /هەولێر لە ساڵانی شەری یەکەمی جیهانی ١٩١٤-١٩١٨٨ /مەهدی محممەد قادر - کۆلێزی ئاداب - زانکۆی سەلاحەددین .
١) لای چەپی دەرگای بازار نزیک دەرمانخانەی نەریمانی ئێستا .
٢٢) پشت بانکی رەشیدی ئێستا .

ەکەم نەخۆشخانەی فەرمی لەهەولێر :- (*)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
یەکەمین نەخۆشخانە کە شوێنەکەی دەکەوتە تەنیشت فەرمانگەی شارەوانی ، مێژووی دروستکردنی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ١٩٠٨ دوای راگەیاندنی دەستووری عوسمانی لە لایەن شارەوانی هەولێر لە ماوەی سەرۆکایەتی (عەلی پاشا مەحمود ئاغا ١٩٠٧-١٩١٣) دامەزراوە م کە لە سەرتای دامەزراندنی ،هیچ پزئشکێکی تێدا دانەمەزراوە ، بەڵام لەدوای تێپەر بوونی ماوەیەک ، یەکەم پزیشک بەناوی (عەبدولئەحەد عەبدولنوور )کە خەلکی شاری مووسڵ بووە ، لەم نەخۆشخانەیە دامەزراوە و ماوەی چەند ساڵێک تێیدا ماوەتەوە ، جێگای ئاماژەیە کە یەکەم پزیشکە لە هەولێر لە کۆتاییەکانی سەردەمی حوکمرانی عوسمانیەکان ، خەلکی هەولێری ئاشنا کرد وە بە دەرمانی نوێ و خۆ پاراستن و چارەسەر کردنیان ، دواتر لەساڵی ١٩١٨ پزیشکێک بە ناوی ( ولیەم سۆن) لە هەولێر دامەزراوە تا ساڵی ١٩١٩ هیچ نەخۆشخانەی تر لە هەولێر دانەمەزراوە .

ە تەوژمی برسیەتی لە هەولێر لە ١٩١٧-١٩١٨ :-(*)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ژیانی هەژاران لەو دەمەدا زۆر سەخت بوو، برسیەتی گەیشتبووە پلەی مرد ن ، هەندێک لە بنەماڵەکان دەیانەویست یارمەتێ هەژاران بدەن و هەندی کەسی تریش بەزەیی بەخەلک نەدەهات ئەو پارووەی خەلک قووت دەدا وگیرفانی خۆی گەرم دەکرد (١) :-
(حاجی رەشید ئاغا) کە جگە لە یارمەتیدانی خەلکی هەولێر ، ئەم خێزانانەی کە لە ناوچەی (مەندەلی و دەور ر بەری کەرکوک)بەهٶی شەری یەکەمی جیهانی ناوچەی خۆیان بە جێهێشتبوو و لەهەولێر نیشتەجێ بووبوون ،یارمەتی داون و جێگای حەوانەوەیان بۆ دابین کرد .
( حەسەن ئاغای چاوشلی) بەرهەمە کشتەکاڵیەکانی دەهێنێتە بازار و بر نرخێکی هەرزان دەیفرۆشێتە هەژاران و ئەوانەی توانای کرینیان نەبوو بەبێ پارە وەرگرتن دابەشی کردووە بەسەریان کە ئەمەش بوویتە هۆی کەم کردنەوەی ئەو برسیتیە کە خەلکی کەم دەرامەت تێیدا دەژیا ،
( جەمیل ئەفەندی ١٨٧٨ -١٩١٩٩)کە موفتی هەولێر بووە ، رۆڵێکی گەورەی ناندانی هەژارانی هەولێر و پەرگەندەکانی شارەکانی تری داوە کە بە هۆی شەرەکەوە روویان کردبووە هەولێر ، جێگای ئاماژە پێکردنە کە هەولێر یەکێکە لەم شارانە کەم وێنەیە لە رێزگرتنی غەریب و گرتنەخۆی لێقەوماوان و یارمەتیدانیان لەهەموو سەردەمەکان.
دەتوانین بلێین شاری هەولێر تا رادەیەکەک باری ئابووری لەشارەکانی تر باشتر بوو. ... بۆ نموونە لەزستانی ١٩١٧-١٩١٨ لە ئەنجامی برسیەتی لە لیوای مووسڵ ژمارەیەکی زۆر لەدانیشتوانەکەی مردوون ، لەپاڵ ئەمەشدا بڵاو بوونەوەی نەخۆشی هەرەشەیەکی تر بوو ، بە تایبەتی ( تاعوون و کۆلێرا و تیفۆ) کە لە ئەنجامی هەژاری و برسیەتی تووشی دەبوون ،
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
*) ئیدکلۆبیدیای هەولێر /لاپەرە ١٤٩١ /هەولێر لە ساڵانی شەری یەکەمی جیهانی ١٩١٤-١٩١٨٨ /مەهدی محەمەد قادر - کۆلێزی ئاداب - زانکۆی سەلاحەددین .
١١) دەگێرنەوە ،پلکی گەورەم منداڵ بوو ،جۆگەی کۆلانی دەشوشت ، کە موختار لەوێ تێپەری و پر وشکی پێکەوت ، بۆیە موختارەکە ، یارمەتی لە داپیرو مندالەکانی بری .. کە برسیەتی کاریانی لێکرد ، داپیرم لە لای ( جەمیل ئەفەندی )شکایەتی کرد .. جەمیل ئەفەندیش موختاری بانگ کرد و دەستگیری کرد و یارمەتی بنەمالەی داپیرمی بەردەوام کرد .(کاکۆ)

الاشتراك في:
الرسائل (Atom)