بحث هذه المدونة الإلكترونية

السبت، 11 مارس 2017

هەولێر لە گەشتەکەی (المنشیء البغدادی):-(*)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ناوی ( محمەد کوری سەید ئەحمەد حوسەینیی)ە ، کەسێکی ئێرانیە بە ( المنشیء البغدادی) ناسراوە ، لەسەر دەمی ( داود پاشا ) لە بەغداد فەرمانبەر بووە لە قونسڵگەری بریتانیا ،لە ساڵی ١٨٢٠ لەگەل میستەر ریچ گەشتیک بۆ کوردستان دەکات و بیرەوەری خۆی تۆمار دەکات و دەربارەی هەولێر نووسیوەتی :-
لە ئاڵتون کۆپری بۆ ( ئەربل) (٨) فرسەخە ، لەو رێگایەدا کوردەکانی ( دزدی) (**)
کە ژمارەیان ١٠٠٠ ماڵێک دەبێ ، ئەوانە بەزیانن و لەناویان سوارە و پیادە هەیە  و کاریان دزی کردنە .
ئەربل ویلایەتێکی کۆنە ، ئاوی کەمە ، سەردەمێک جۆگە ئاوی بۆ دەهات ، بەڵام ئێستا تێکچووە ، لەسەر گردێکی بڵند دروست کراوە ، ژمارەی ماڵەکانی ١٠٠٠ ماڵ دەبێ ، لە دەرەوەی قەڵاکەش چوار هەزار ماڵ هەیە ، زمانی ئاخاوتنی خەڵکەکە کوردی و تورکییە ، ئەربل باغ و بیستانی نیە ، کشتوکاڵی تری زۆرە ، مێوەجاتی لە چیاکانی ئامێدی (***) بۆ دێت ، مزگەوتێکی کەڵاوەی لێیە ، منارەکەی لەدەرەوەی شار دیارە و زۆر بەرزە ، دوو پلیکانی هەیە ، یەکێک بۆ سەرکەوتن و ئەویتر بۆ دابەزین .
ئەربل لە گوندی عەنکاوە ٣ فەرسەخ (١) دوورە و ئەو گوندە ٣٠٠ ماڵی دیانی لێیە فەرمانرەوای گوندەکە لە خۆیانە .
دەشتی هەولێر بە درێژی ١٢ فەرسەخ و پانی ٦ فەرسەخە و خاکەکەی دەشتێکی ساکارە و لە ئەربل مێوانخانە نییە ، خەڵکەکەش مەزهەبیان شافعییە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
*) ئینسکلۆبیدیای هەولێر /ل ١٩٣٤ /هەولێر لەگەشتەکەی (المنشیء البغدادی)/  هۆشیار محەمەد ئەمین کۆیی/ لەبڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان ٢٠٠٩
**) مەبەستی عەشیرەتی دەزەیی یە .
***) راستیەکەی شەقلاوەیە.
١) فەرسەخ ٣ میلە نزیکەی ٥٥ کیلۆمەتر و بە پیادە یەک کاتژمێر دەبێ.
أعجبنيعرض مزيد من التفاعلات
تعليق

الخميس، 9 فبراير 2017

خانەکانی هەولێــــــــــــــــــــــــــر:-(*)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خانەکانی هەولێر بە پێی ساڵنامەی ویلایەتی مووسل، لەپێش ساڵی ١٩١٢ز ژمارەیان (٦٦) خان بووە ، ئەو کەسەی کە خانی بەرێوەبردووە ، پێی ووتراوە ( خانچی) ، دوو جۆری هەبووە : یەکەمیان چەند ژوورێکی تێدابووە کە هەر ژوورێک تایبەتمەندی خۆی هەبووە ، هەندێک ژوور وەک ئوتێل بۆ حەسانەوە و مانەوەی شەو بەکار هاتووە ، چونکە تا ساڵی ١٩٢٦ هیچ ئوتێلێک لە هەولێر نەبووە . دووەم جۆری خان تایبەت بووە بە داکردنی ئاژەڵ و کرین و فرۆشتنی لێ کراوە .
خانەکان بریتی بوون لە :-
 -(خانی سپی) کە خانێکی گەورەو دوو نهۆم بوو دیوارەکەی بە قوری سپێ (گەچ) سواغ دراوە ، هەر بۆیە بە خانی سپی ناونراوە ، شوێنەکەی کەوتووتە تەنیشت باتا (١) دەرگای قەنتەرەکەی زۆر بەرز بووە ، حوشترەوان لەم خانە دابەزیوە .
 -( خانی حەسەن بەیرام) دەکەوتە پشت مزگەفتی خانەقا ، شوێنی خستنی سەوزە میوە بووە کە ، زۆریان لە ناوچەکانی خۆشناوەتی دەهات و لەوەرزی هاویندا بەفریان هێناوەتە ئەم خانە و لەناو کا دا داندراوە .
- (خانی عوسمان کەردز) دەکەویتە پشت بانقی رافدێن (٢٢) ئێستا کە شوێنی خستنی باری رەژوو فرۆشان بووە.
 - (خانی سلێمان خدر) کە خەلکی کەندیناوە بوو ،دەکەوتە تەنیشت خانی عوسمان کەردز ، (گەچیان )هێناوەتە هەولێر و لەم خانەدا خستوویانە .
 - (خانی قۆجە) کە دەکەوتە نزیک مزگەفتی خانەقا و لە تەنیشت خانی حەسەن بەیرەم بوو ە ، لە لایەن (مام قوربانی) سەرپەرشتی کراوە و لەم خانەدا (خمچییە )جوولەکەکان کاریان کردووە ، دیارترینیان (خدرۆکە جوو ، یۆنە ، بەبۆ ، ئیسحاق )بوون .
- ( خانی حاجی سەعید جەمباز) دەکەوتە گەرەکی جوولەکان و مامەلە کردن  و کڕین و فرۆشتنی مەڕ و ماڵاتی لێ دەکرا .
 - (خانی عەلی حاجی ئەحمەد ئاغا) کە دەکەوتە بەرامبەر مزگەفتی ( ئالتی بەرماق) و چەند ژوورێکی تێدا بوو، لەشێوەی دوکان بوون و زۆربەی ( پەنیر و ژاژی)فرۆشەکان دەهاتنە ئەو خانە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
*) ئیدکلۆبیدیای هەولێر /لاپەرە ١٤٨٥ /هەولێر لە ساڵانی شەری یەکەمی جیهانی ١٩١٤-١٩١٨٨ /مەهدی محممەد قادر - کۆلێزی ئاداب - زانکۆی سەلاحەددین .
١) لای چەپی دەرگای بازار نزیک دەرمانخانەی نەریمانی ئێستا .
٢٢) پشت بانکی رەشیدی ئێستا .
ەکەم نەخۆشخانەی فەرمی لەهەولێر :- (*)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
یەکەمین نەخۆشخانە کە شوێنەکەی دەکەوتە تەنیشت فەرمانگەی شارەوانی ، مێژووی دروستکردنی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ١٩٠٨ دوای راگەیاندنی دەستووری عوسمانی لە لایەن شارەوانی هەولێر لە ماوەی سەرۆکایەتی (عەلی پاشا مەحمود ئاغا ١٩٠٧-١٩١٣) دامەزراوە م کە لە سەرتای دامەزراندنی ،هیچ پزئشکێکی تێدا دانەمەزراوە ، بەڵام لەدوای تێپەر بوونی ماوەیەک ، یەکەم پزیشک بەناوی (عەبدولئەحەد عەبدولنوور )کە خەلکی شاری مووسڵ بووە ، لەم نەخۆشخانەیە دامەزراوە و ماوەی چەند ساڵێک تێیدا ماوەتەوە ، جێگای ئاماژەیە کە یەکەم پزیشکە لە هەولێر لە کۆتاییەکانی سەردەمی حوکمرانی عوسمانیەکان ، خەلکی هەولێری ئاشنا کرد وە بە دەرمانی نوێ و خۆ پاراستن و چارەسەر کردنیان ، دواتر لەساڵی ١٩١٨ پزیشکێک بە ناوی ( ولیەم سۆن) لە هەولێر دامەزراوە تا ساڵی ١٩١٩ هیچ نەخۆشخانەی تر لە هەولێر دانەمەزراوە .

ە تەوژمی برسیەتی لە هەولێر لە ١٩١٧-١٩١٨ :-(*)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ژیانی هەژاران لەو دەمەدا زۆر سەخت بوو، برسیەتی گەیشتبووە پلەی مرد ن ، هەندێک لە بنەماڵەکان دەیانەویست یارمەتێ هەژاران بدەن و هەندی کەسی تریش بەزەیی بەخەلک نەدەهات ئەو پارووەی خەلک قووت دەدا وگیرفانی خۆی گەرم دەکرد (١) :-
 (حاجی رەشید ئاغا) کە جگە لە یارمەتیدانی خەلکی هەولێر ، ئەم خێزانانەی کە لە ناوچەی (مەندەلی و دەور ر بەری کەرکوک)بەهٶی شەری یەکەمی جیهانی ناوچەی خۆیان بە جێهێشتبوو و لەهەولێر نیشتەجێ بووبوون ،یارمەتی داون و جێگای حەوانەوەیان بۆ دابین کرد .
 ( حەسەن ئاغای چاوشلی) بەرهەمە کشتەکاڵیەکانی دەهێنێتە بازار و بر نرخێکی هەرزان دەیفرۆشێتە هەژاران و ئەوانەی توانای کرینیان نەبوو بەبێ پارە وەرگرتن دابەشی کردووە بەسەریان کە ئەمەش بوویتە هۆی کەم کردنەوەی ئەو برسیتیە کە خەلکی کەم دەرامەت تێیدا دەژیا ،
( جەمیل ئەفەندی ١٨٧٨ -١٩١٩٩)کە موفتی هەولێر بووە ، رۆڵێکی گەورەی ناندانی هەژارانی هەولێر و پەرگەندەکانی شارەکانی تری داوە کە بە هۆی شەرەکەوە روویان کردبووە هەولێر ، جێگای ئاماژە پێکردنە کە هەولێر یەکێکە لەم شارانە کەم وێنەیە لە رێزگرتنی غەریب و گرتنەخۆی لێقەوماوان و یارمەتیدانیان لەهەموو سەردەمەکان.
دەتوانین بلێین شاری هەولێر تا رادەیەکەک باری ئابووری لەشارەکانی تر باشتر بوو. ... بۆ نموونە لەزستانی ١٩١٧-١٩١٨ لە ئەنجامی برسیەتی لە لیوای مووسڵ ژمارەیەکی زۆر لەدانیشتوانەکەی مردوون ، لەپاڵ ئەمەشدا بڵاو بوونەوەی نەخۆشی هەرەشەیەکی تر بوو ، بە تایبەتی ( تاعوون و کۆلێرا و تیفۆ) کە لە ئەنجامی هەژاری و برسیەتی تووشی دەبوون ،
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
*) ئیدکلۆبیدیای هەولێر /لاپەرە ١٤٩١ /هەولێر لە ساڵانی شەری یەکەمی جیهانی ١٩١٤-١٩١٨٨ /مەهدی محەمەد قادر - کۆلێزی ئاداب - زانکۆی سەلاحەددین .
١١) دەگێرنەوە ،پلکی گەورەم منداڵ بوو ،جۆگەی کۆلانی دەشوشت ، کە موختار لەوێ تێپەری و پر وشکی پێکەوت ، بۆیە موختارەکە ، یارمەتی لە داپیرو مندالەکانی بری .. کە برسیەتی کاریانی لێکرد ، داپیرم لە لای ( جەمیل ئەفەندی )شکایەتی کرد .. جەمیل ئەفەندیش موختاری بانگ کرد و دەستگیری کرد و یارمەتی بنەمالەی داپیرمی بەردەوام کرد .(کاکۆ)

دەستگیرکردنی باوکی ( حاجی جەمیل قەپقابچی ) :- (*)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
حاجی جەمیل قەبقابچی (١٩٠٤-١٩٩٦) لەبارەی دەستگیر کردنی (حاجی ئیبراهیمی ) باوکی دەڵێت :-
لەساڵی ١٩١٤ جەنگی یەکەمی جیهانی دەستی پێکرد و رەش بگیری لەهەولێردا دەگەرا و خەلکێکی زۆر دەستگیر دەکرێن بۆ ئەوەی رەوانەی شەری ( سەفەر برلوک} بکرێن ، یەکێک لەوانە حاجی ئیبراهی باوکم بووە و دەستگیر کراوە و رەوانەی ئەم شەرە کراوە ، هەروەها دەڵێت :-- من و دایکم و  خوشکم بەدوای باوکمدا کەوتین تاوەکو ئۆردوگای ( رەشکین) چووین ، پاشان باوکم شوون بزر بوو کەس نەیزانی چی بەسەر هات .. منیش ناچار بووم لەم تەمەنە بچووکەدا دەست بە کاسبی بکەم لەگەڵ دایکم ئیشی (سەقا) ییمان دەکرد ، هەموو رۆژێک بە ووڵاخ ئاومان بۆ سەر قەڵات دەبرد و بەسەر ماڵە گەورەکانمام دابەش دەکرد ، لەهەر کاروانە ئاوێک (عانەیەکمان) وەردەگرت .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
*) ئیدکلۆبیدیای هەولێر /لاپەرە ١٤٩٧ /هەولێر لە ساڵانی شەری یەکەمی جیهانی ١٩١٤-١٩١٨٨ /مەهدی محەمەد قادر - کۆلێزی ئاداب - زانکۆی سەلاحەددین .

الخميس، 26 يناير 2017


شەری ئەربێللا(کۆکامێلا) :- (١)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

پێشەکی :-
فلیپی باوکی ئەسکەندەری مەکدۆنی پاش ئەوەی توانی شارەکانی یۆنان لەژێر سەرکردایەتی خۆی یەک بخات ،پاشان کورەکەی خۆی ئەسکەندەری هەلبژارد لە(٣٥٦- ٣٢٣ پ.ز)کە سەرکردایەتی ئەغریقیەکان بکات لە جەنگی دژ فارسیەکاندا .. ئەسکەندەر بیری لە جێ بەجێ کردنی پلانی باوکی کرد ، کە ئەویش داگیر کردنی وولاتی فارس بوو.. لەلایەکی ترەوە دارای ئەخمینی لەدەشتی هەولێر بوو ، لێرەدا پلانی بۆ ئەوە دادەرێشت ، کە سوپای ئەسکەندەری مەکدۆنی رابگری چیتر بەرەو پێشەوە نەیێت .ئەسکەندەر لەبەهاری ٣٣١ پ.ز میری جێهێست و گەیشتە شاری سابساکۆس لەسەر رووباری فورات کە ئێستا پێ ی دەوترێت (رەقە) لەهاوینی ٣٣١ پ.ز دوو پردی دروست کرد کە لە رووباری فورات بەرەو بابل لەسەریانی پەریەوە و رێگای باکووری دۆڵی رافیدێنی گرتە بەر پاشان بەرەو باشوور بەرەو رووباری دیجلە .. ئەسکەندەر کە زانی داراو سەربازگەو سوپاکەی لە شوێنێکی نزیکن لە دەشتی هەولێر ، بەشەو بزاوتی کرد بۆ ئەوەی دەست بەسەر بەرزاییەکاندا بگریت کە درێژ دەبوونەوە بەدەوری دەشتەکەدا .. لەبەر ئەوی ئەسکەندەر بەخۆی چاودێری ناوچەکەی دەکرد و سەرکردەکانی خۆی کۆ کردەوە و پلانێکیان دانا .. ئەویش بەدانانی ١٦ رێز ،چەکی تیر و ڕمیان پێ بیت پاش پشوێکی شەو بریاریان دا بە رۆژ بجەنگن .
 شەرەکە لە ئەیلوولی ساڵی ٣٣١ پ.ز لە کۆکمێلا (دەشتی هەولێرـ)روویدا ، هەندێ بۆچوونیش هەیە دەڵێن شەرەکە لە تشرینی یەکەمئ ٣٣١ پ.ز روویداوە ، سوپای دارا ژمارەکەی (یەک ملیۆن کەس) و (١٠٠) گالیسکەشیان (عەرەبانە) پێ بوو ، ژمارەی سوار چاکەکانیشی لە سوپای ئەسکەندەر زیاتر بووە ، کەچی سوپای ئەسکەندەر لە (٤٠) هەزار سەربازی پیادە و (٧٠٠) سوار چاک پێکیاتووە. 
مەکدۆنیەکان مەترسی ئەوەیان هەبوو لە پشتەوە یان لە دواوەی سوپاکەیان هێرشیان بکرێتە سەر ، بۆیە ئەسکەندەر پلانێکی توکمەی داریشت، کە کاریگەری گەورەی هەبێت لەسەر رێکخستنی سوپاکەی لە بەرەبەیاندا ، سوار چاکەکانی لە لای چەپ دانا ، رێزەکانی لە ناوەراست دانا ، پیادە چەکدارەکانی ، کە بە چەکی قورس چەکی کردبوون لە لای راستی دانان . سەربازی دانا بوو بەشێوەی لاری تا وەکو بتوانن ئاور لە دوژمن بدەنەوەو ووریای خۆیان بن .شەر دەستی پێکرد سوپای ئەسکەندەر لەلای چەپی سوپای دوژمن دەستی بە بزاوت کرد ، ئەسکەندەر بەلاری بەرەو راستدا رۆیشت و بەردەوامیش بوو لە گواستنەوەی کەتیبە و پۆڵە قورسەکان بەهەمان لا ، دارا فەرمانی دا کە هێرش بکەنە سەر باڵێکی سوپای ئەسکەندەر ، وەک بەرپەچدانەوە ، بەڵام گەورەکانی ئەسکەندەر ،سوارچاکەکانی دارایان تێک شکاند و گالیسکەکانیان بەردا بەلای چەپی باڵێکی سوپای فارسەکاندا ، بەمەو ئەسکەندەر کە سەرۆکایەتی سوارچاکەکانی دەکرد ، ئازایانە سوپای فارسەکانی کردە دوو بەش و رێزەکانی سوپاکەی تێکوپێک شکان ،کە بەتوندی هێرشی کردە سەر سوپای دارا ، بەمەوە شای فارس رێگای خۆی وون کرد و گالیسکەکەی سووراندەوە و هەڵات.

وادیارە دارا بەو کارە تێکچوو و هەوڵی دا بە هۆی چەند مەرجێک کێشەکە لە نێوان خۆی و ئەسکەندەر یەکلایی بکاتەوە و کۆتایی بە جەنگی نێوانیان بێت ، بەوەی ،کێشی (٣٠٠٠٠ ) لە زیو پێشکەشی بکات و کچەکەی خۆشی بداتە ئەسکەندەر . کورەکەشی بە بارمتەیی لە لای ئەسکەندەر بمینێتەوە ، لە بەرامبەر ئازاد کردنی دایک و کچەکەی ، کە ئەسکەندەر دەستگیری کردبوون ،-( هاوسەرەکەی دارا کە بەدیل گیرا بوو ،مرد)- و دەسەلات و فەرمانرەوایی دابەش بکەن ، بەو گوزارشتە کە ئەسکەندەر زاوایەتی ، بەڵام ئەسکەندەر مەرجەکانی دارای رەت کردەوە بە جۆرێک تازە سەرکەوتن وەدەست هات ، کەسی سەرکەوتووش بێ مەرج سەرکەوتن دەخوازی . پاش ئەوەی ماوەیەک لە هەولێر مایەوە بەرەو بابل شۆر بوو ، بۆ ئەوەی عێراق و شوێنی تری وولات داگیر بکات .
دەرەنجامی شەری کۆگامێلا لەسەر ئاستی عیراق و ناوچەی رۆژهەلاتی ناڤین بە گشتی رەهەندێکی گرنگی لێ کەوتەوە ، بەمەوە ئەسکەندەری مەکدۆنی رێگەی بازرگانی و سەربازی بۆ (هیندستان) کردەوە . کۆگامێلا کەوتوووتە رۆژئاوای رووباری خازر و بە نزیکەی ٢٠ میل باکووری رۆژئاوای شاری هەولێر .. لێرەدا هەندێ لە مێژوونووسان جەنگەکە بەناوی جەنگی هەولێر ناو دەبەن ، چونکە ئەسکەندەر پاش ئەوەی دارای سێیەمی رووخاند دەسکەوتێکی زۆری هێنایە شارەکە ، چونکە سەرکەوتنی ئەو، دەست بەسەر داگرتنی شاری هەولێر بوو ، کە مەترسییەکی گەورەی هەبوو لە هەرێمەکە .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
١١) هەولێر لە ماوەی داگیر کردنی ئەخمینی و سلوقییەکاندا /دکتۆت سوهەیلە مەجید ئەحمەد /کۆلێژی ئاداب /زانکۆی مووسل . ئەم بابەتە لە ئینسکلۆبیدیای هەولێر /لاپەرە (١٠١٤) وەرگیراوە

الثلاثاء، 17 يناير 2017

پرۆژەی ئاوەرۆی هەولێر (پرۆژەی سەنحاریب) :- (*)
ةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةةة

شای ئاشووری ( سەنحاریب) بەوە ناسراوە ، کە بایەخێکی گەورەی بە پرۆژە ئاوەرۆییەکانی شارەکانی ئاشووری دەدا و ژمارەیەکی زۆر لەو پرۆژانەی ئەنجام دا ، بە تایبەتی ئاوەرۆی هەر دوو شاری نەینەوا و هەولێر .. ئەوەی تایبەتە بە شاری هەولێر ، خەلکی هەولێر زۆر پێویستی بە ئاوی شیرین و سازگار هەبووە ، چونکە ئەو ئاوەی هەبوو بەشیانی نەدەکرد ، بۆیە شا سەنحاریب بیری لەوە کردەوە ، کە پرۆژەیەکی ئاوەرۆی بۆ دابمرزرێنیت . ئەوە بوو  ئاوی ( بەستۆرە)ی هەلبژارد (٧٠٥ -٦٨١پ.ز)، کە جۆگەیەکە لە رووباری زێی گەورە ، جا لەبەر ئەوەی ئەو زەویەی کەوتووتە نێوان ئاوی بەستۆرە و هەولێر ، بەرز نوی زۆر بوو ، سەنحاریب پێ ی وا بوو کە ئەستەمە بتوانی ئاوی رووبارەکە لە رێگای جۆگەلەی ئاو بگەینیتە شاری هەولێر ، هەر وەها لە رووی کرداریشەوە ناکرێ لە شوێنی نزم ئاو بگوازرێتەوە ، بۆیە هیچ رێگایەک لەبەردەمی نەما تەنها ئەوە نەبێت ،کە ئاو بۆ شاری هەولێر لە رێگای نۆکەند (کارێز) لەژێر زەوی بهێنیت . جا لە پێناو بەدی هێنانی ئەو پرۆژەیە بیری زۆر لە ناوچەیەکی پەنگخواردوو لە نێوان رووباری بەستۆرە و شاری هەولێر بە شێوەی زنجیرە کە هەر بیرێک بە نزیکەی ٤٢ مەتر لە بیرەکەی تر دوور بێت وە بەهۆی تونێلی ژێر زەوی بیرەکانی پێک بەستەوە و ، هاوکات بەو هۆیەوە بوو بە نۆکەند و ئاو گەیشتە شاری هەولێر.
 پرۆژەکە لە نزیک گوندێک بەناوی (قەڵامورتکە) کرایەوە، قەڵا مورتکە کەوتووتە باشووری دۆڵی ( بەستۆڕە) و بە نزیکەی ٢٠ کیلۆمەتر لە باکووری شاری هەولێر دوورە .
بەرێوەبەرایەتی گشتی شوێنەواری عێراق ، شوێنەواری ئەو نۆکەندەی لە ساڵی ١٩٤٧ دۆزییەوە . لە لایەک زارگەکەی دیوارێک کە لە بەر دروست کراوە رووخاو بوو ، لەسەر یرکێ لەو بەردانە ئەو نووسینە نووسرابوو :- {ئەز سەنحاریبم شای جیهان و ئاشوور ، سێ رووبارم لە چیای ( خانی) (**)هەلکەند لەسەرووی شاری هەولێر. نیشتمانی خاتوونی گەورە خوداوەندی عەشتار } .
سەنحاریب ئاوی ئەو رووبارانە بەراستی هێنا ، پاشان قۆناغێکی دیکە بوو بە پاشگری ئەویش ئاوی کانیاوەکان کە کەوتووتە نزیک گوندەکان ( خۆران - هاتان - دنجیزاوە)پاشان نۆکەندەکە هەلکەندرا و درێژ بووەوە تا گەیشتە ناوەراستی شار . بەمەوە دەسکەوتێکی زانستی گەورە لە بواری ئاوەرۆ بەشێوازێکی سادە بەدیهات و بوو بە بەڵگەیەکی سەلمێنراویش لەسەر گەورەیی شارستانیەتی کۆنی هەرێمەکە و رەسەنایەتییەکەی و پێش شارستانییەتەکانی دیکەش کەوتووە .
 شایانی باسە دەبێ ئاماژە بەوە بدەین کە نەینەوا پایتەختی دەوڵەتی ئاشووری لەسەر دەستی بابل و ئیلامییەکان لەساڵی ٦١٢ پ .ز نشووستی هێنا . دوای ئەو شاری هەولێر هەر لە دەستی ئەوان نشووستی هێنا ، بەڵام پیرۆزی شاری هەولێر و رێزگرتن لە پەرستگا گەورەکە ، پەرستگای عەشتار ، بوو بە یەکێ لە هۆکارە سەرەکییەکان کە ئەو شارە لە داگیر کردن و کاولکاری بپاڕێزرێ ، کە بەسەر شاری نەینەوا داهات دادەنرێت . هەروەها بەڵگەیەکیشە لەسەر گەورەیی شاری هەولێر هەر لەدێر زەمانەوە ، نەک هەر لە لای رۆڵەکانی و خۆشەویستانی بگرە لای ناحەزانیشی .
بەمە و دەشێ ئەوە بڵێین مێژووی شاری هەولێر پەیوەندی بە مێژووی کۆنی دوو رووبارەوە هەیە بەپێ ی ئەو قۆناغە شارستانییە دوور و درێژە بەهەزاران ساڵ تێپەر بووە .
ئەو شارە ویستگەی تێروانین و بایەخدانی هەموو دەوڵەت و ئیمپراتۆرییەتە کۆنەکان بووە ، کە لەسەر خاکی رافدین یەک لە دوای یەکەوە هاتوون . ئەمەش خۆی لەخۆیدا راڤە بەمانەوەی ژیان دەدات لەو شارە کە لە هەموو زەمەن و سەردەمێکدا ، شارستانیەتی بە خۆوە دیوە .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
 *)ئینسکلۆبیدیای هەولێر ( هەولێر لەسەردەمی ئاشوورییەکاندا / دکتۆر عونی عبدالرحمن السبعاوی / کۆلێجی ئاداب - زانکۆی موسڵ) / لاپەرە ٩٩٠ .

 **) مەبەستی لە چیای خانی ، ئەو جیایانەیە کە کە دەنوارنە دۆڵی بەستۆرە کە ئێستا پێ ی دەڵێن خانزاد و سەلاحەلدین .