چیرۆکی عەقیدی
پۆلیس (مافپەروەر ) حوسێن مەولود شیروانی (*)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
نووسینی /لیوای پۆلیسی مافپەروەر /محی الدین محمد
یونس
وەرگێر / عبدالهادی رحمان سلیمان (کاکۆ)
لە ٨ی شوباتی ١٩٦٩ کۆلیجی
پۆلیسیم تەواو کرد و پلەی (مولازمی پۆلیس)م درایێ و ناردرامە فەوجی دەیەمی لیوای
دووەمی پێکهاتەکانی هێزی پۆلیسی گەرۆک ، شوێنی ئەم فەوجە ،لە ( شیوەسۆر) بوو ،کە
دەکەوێتە نێوان ناحیەی (شوان) و(تەقتەق) ، ئەرکی ئەم فەوجە پاراستنی بەشێک لە
رێگای ( کەرکوک -کۆیێ) بوو ، پاش بلاو بوونەوەی ( ریککەوتننامەی ١١ی ئاداری ١٩٧٠)
و راوەستانی شەر لەناوچەی باکوور ، کەرتە سەربازیەکان و پۆلیس لەوێ کشانەوە -
فەوجی ئێمەش لەگەلیان - بۆ پارێزگای بەغداد و پاش ئەو بە ماوەیەک گواسترامەوە بۆ
(هۆبەی راوێژکاری یاسایی )لەبارەگای لیوای ناوبراو .
لە ناوەراستی ساڵی ١٩٧١
،عەقیدی پۆلیس (حوسین مەولوود شێروانی ) گواستراوە هەمان فەرماندەریەتی (آمریة) و
وەک بەرێوەبەری کارگێری دانرا، من پێشتر نەمدەناسی ، بەلام بە حوکمی ئەوەی کە
خەلکی پارێزگاکەمە (هەولێر) ، چوومە لای و خۆم پێشکەش کرد بە کوردی قسەم لەگەل کرد
و ئامادەیی خۆمم نیشان دا بۆ جێبەجێ کردنی هەر کارێک پێم دەسپێری ،کە ماوەیەکی
درێژە لێرە کارم کردووە ، بەسەرسامیەوە پێی گووتم :(وەرە دانیشە ...تۆ خەلکی
کوێی؟) ،کە گووتم ( هەولێر) لە خانوادەکەم و خزمەکانمی لێپرسیم .. پێم ووت ئێمە
دەمێکە لە بەغداد دەژین لە ساڵی ١٩٥٠ وە ، پاش ئەوەی باسی خزمەکانم بۆ کرد ، بۆم
دەرکەوت کە پەیوەندیەکی باشی لەگەل خالم (شێخ محمد رسول خەلیفانی) هەیە .....
پەیوەندیم لەگەڵیدا بەردەوام بوو و ناوە ناوە سەردانم دەکرد ،لەبەر کارمان لەیەک
دەزگادا .
لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی ١٩٧١
هۆبەی هەوالگری لەدەزگاکەمان ئاگاداری کردینەوە کە ،عەقید (حوسین مەولوود شێروانی)
، بە بریاری سەروو ، لە ژووری خۆی دەستبەسەرە وکەسێک لە دەزگا بۆی نیە سەردانی
بکات ویا ئاوەری لێبداتەوە وەیان چاوی پێبکەویت و ئەوەی سەرپێچی بکات خۆی تووشی
لێپرسینەوە و سزای توند دەکات .
دەستبەسەر کردنەکە چەند رۆژێکی خایاند بێ ئەوەی
هۆیەکە و لایەنەکە بزانرێت کە ، ئەو فەرمانەی دەرکردووە ، من لەو ماوەیە لەپێش
ژوورەکەی هاتوچۆم نەدەکرد تا نەمبینی ، رۆژێکیان - کە دوا رۆژی دەستبەسەری بوو لە
دەزگا و دوا هەنگاوی ژیانی بوو- لە گۆرەپانی بەرامبەر ژوورەکەی هاتوچۆم دەکرد بە
دووریەکی زۆر ، بینیم پەنجەرەی کردەوە و بەدەنگی بەرز هاواری کرد :(( مولازم محی
الدین))، لەجێ ی خۆم رەق راوەستام و وەلامم دایەوە : ((بەڵێ گەورەم))... گووتی
((وەرە)) نەمدەزانی تۆ بەو راددەیە ترسنۆکی .هەلوێست وەرگرتن ناخۆش بوو ،نەمدەزانی
چی بکەم ، بچمە لای ؟ ،ئەگەر بچم چیم لێ دەکرێ ، وەیان داوای لێبوردن بکەم ،
هەرچیەک بیت ، هەلوێستم وەرگرت و چوومە لای و سەلامێکی سەربازیم لێ کرد و ماچم کرد
و لەگەلی دانیشتم .. وورەی زۆر بەرز بوو و متمانەیەکی گەورەی بە خۆ هەبوو،
زرەدەخەنە لەسەر لێوەکانی وون نەدەبوو کاتی پێ ی ووتم :(( محی الدین ...من بێ
تاوانم و هیچ تاوانێکم نەکردووە ، من دڵنیام کە لەو کێشەیە پاش چەند رۆژێک رزگار
دەبم ، بۆ لەسەردانم سست بوویەوە لەو کاتەی کە پێویستیم بەتۆ هەیە لەم بار و
دۆخەدا ، گلەیی لە ئەوانی تر ناکەم ، بەڵام گلەیی لەتۆ دەکەم چونکە خەلکی شارەکەمی
،لەوانەیە پێویستیم پێت هەبێت لە کارێکدا و تا ئەو کێشەیەی کە لە پێناویدا
دەستبەسەرم، کۆتایی دێت ، کێشەکە ئاسان وخەریکە تەواو دەبێت لە رۆژانی داهاتوودا ،
بەڵگەش ئەوەیە کە کە لە ژووری خۆم حجز کراوم لە دەزگا ودەرگا و پەنجەرەکان
کراونەتەوە وبەبێ پاسەوانی کردن (( .
کە لەنزیکی دانیشتببووم و گوێم لە
ووتەکانی رادەگرت و سەیری دەم و چاوم دەکرد ، بەلام هۆش و بیرم لەلایەکی تر بوو ،
ئایا چیم لێ دێت لەو بەرپێچیەی کە لەفەرمانەکانی دەزگام کرد .. نیو سەعات لەلای
دانیشتم و هەستم دەکرد کە بەقەد چەرخیک دانیشتوومە ، نەمدەتوانی بەجێ ی بهێلم
چونکە بەردەوام بوو لە ئاخافتن لەسەر بوارە جۆر بە جۆرەکان و بار و دۆخی ئاسایی
بوو و هیچ لەدەم و چاوی دیار نەبوو کە دەترسی وەیان دڵتەنگە .
سەعات دووی پاش نیوەرۆ لەژوورەکەی دەرچووم و پاش
ئەوە بە سەعاتێک ، مەفرەزەیەک لە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی هانە دەزگاکە ، بە
دوو ئوتومبێلی صالۆن بە تابلۆی مەدەنی و لە چەشنی مارسیدس ، پاش ئەوەی بەرپرسی
مەفرەزەکە چووە لای بەرپرسی دەزگا ( فەرماندەی هێزی گەرۆک) ، عەمید (عبدالودود
محمد بسیم) بۆ ئەوەی ئاگاداری بکات لەو ئەرکە کە بۆی هاتوونە ، هەردوو ئوتومبێلیان
لە پێش ژووری خوالێخۆشبوو راگرت ، کە سواری یەکیان کرا و جانتایەکی بچووکی لەدەست
بوو ، بردیانە شوێنێک کە هیچ داب و نەریتی ئەخلاقی و مامەلە کردنی مرۆیی تێدانیە ،
لەوانەیە هەست و نەستی خوالێخۆشبوو گۆرا بیت کاتی سواری ئوتومبێل کرا لەگەل (
جەلادەکانی) ، و هەستی بە ترس و دڵەراوکی و پەشیمانی کرد ، کە رێگایەکی تری خۆ
رزگار کردنی نەگرتە بەر چاو کە ، دیتوانی لە دەزگاکە بە ئاسانی را بکات ، چونکە
هیچ چاودێریەکی توندی لەسەر نەبوو، دەیتوانی لە سەر دیواری دەزگاکە پاز بدات و
بگاتە سەر جادە و کۆلانە تەسکەکانی پشتیەوە ی ناوچەکە و شوینەکانی نزیک کۆلیج کە
ناوچەکانی ( سەعدون) و ( باب الشرجی)و (جادەی شێخ عومەر)و لەوێ شوێنێکی حەشار بوون
بدۆزیتەوە بەشێوەیەکی کاتی و تا ئەو کاتەی پلانی دەرچوونی بۆ کوردستان تەواو دەبوو . .
لەو کاتەی ترسم لێ
کەوت ، زۆری پێ نەچوو رەئیس عورەفا (صبحی) لە هۆبەی هەوالگری داوای لێ کردم لەگەلی
بچمە لای بەرێوەبەری هەوالگری عەقید(ئیسماعیل مەلا حەوێش) و لەرێگا بۆ ژوورەکەی لە
(صبحی)م پرسی : ها چ بووە؟ وەڵامی دامەوە :(( گەورەم چ بووە چیە ؟ تۆ چیت کرد ،
ئاگادار نەکراون کە نەچنە لای عەقید حوسین شێروانی ... گەورەم ... تەنها خودا
دەتوانی رزگارت بکات چونکە ئەو کابرایە خراپ لێ ی قەوماوە .. تۆ بۆ خۆت لەگەلی
تووش کرد)) .
جوومە ژووری بەرێوەبەری هەواڵگری ، بینیم ئەفسەری
هەوالگری مولازم (قەیس نەجیب) لەلای دانیشتوە ، سەلامی سەربازیم بۆ بەرێوەبەر کرد
و گووتی ::( وەرە
مولازم محی الدین .. ئێمە ئاگادارمان نەکرد ی کە ، سەردان و چاوتان بە عەقید حوسین
شێروانی نەکەوی) ووتم ::( بەڵێ گەورەم
ئاگادارتان کردین ... بەڵام عەقید بانگی کردم و نەمتوانی نەرۆم ) گووتی :(باشە لە
سەعات ١١،٥ تا سەعات ١٢ ، باسی چیتان دەکرد و داوای چی دەکرد ،باسمان بۆ بکە )
گووتم :(گەورەم قسەکان ئاسایی بوون و عەقید باسی شتی گرنگی نەکرد و داوای هیچی لێ
نەکردم ) ، بەردەوام بوو لە دەمەقاڵی لەگەڵم لەسەر ئەو قسانەی لە نێوانمان کراوە و
منیش هەر ئینکارم دەکرد و دەمگوت قسەکان ئاسایی بوون و هیچ پەیوەندیان بەسیاسەت و
کار و باری ئاسایشی نەبوو .. لەو کاتە داوای لە مولازم (قەیس)ی کرد :(هەلسە
نووسراوی حەوالەی بۆ بکە بۆ ئاسایشی گشتی و تیایدا باسی چاوپێکەوتنی مولازم محی
الدین بە عەقید حوسین بکە ئەمرۆ لە سەعای ١١،٥ تا ١٢ سەرەرای ئاگادارکردنمان بۆی و
نازانین چی روویداوە لە نێوانیاندا ،وا دەینێرین تا لێکۆلینەوەی لەگەڵ بکەن ((.
مولازم (قەیس )لەژوورێکی هەوالگری داینام و لە
دەرەوە دەرگای کلیل دا ، تۆزکاتێکی سەخت دەژیام و بیرم لەوە دەکردەوە ،کە چیم
بەسەر دێت ، پرسیار و وەلام لە مێشک و هزرم کۆ دەبوونەوە ...
بە تأکید شتێکی ناخۆش لە چاوەرێمە ... بەڵام من
هیچم لێ ناکەن ، هێچ تاوانێکم نەکردووە ....بەلام من چۆن تاخمی ئەو پیاوە (نازم
گزار)ە قایل بکەم کە من بێتاوانم ...ئەگەر هێچ تاوانێکیش لەسەرم نەسەپێنرێ ، ئەوا
لەو دەزگایە(ئاسایشی گشتی) بە نیوە مرۆڤ یان کەمتر دەردەچم ...دوا رۆژی خانوادەکەم
چی لێ دێت ؟
لەو کاتەی دا کە ئەو بیرانەم دەکرد ، مولازم
(قەیس) دەرگای ژوورەکەی کردەوە و داوای لێ کردم کە هەلسم لەگەلی ، منیش پێم گووت
:((ها مولازم قەیس ،دەمبەنە ئاسایشی گشتی )).
وەلامی دامەوە :(( یەمعەووەد ، یەک سەعاتە دیفاعت
لێدەکەم ... وەرە بەرێوەبەر تۆی دەوێ ))... چوومە ژوورەوە تا گەیشتمە بەرامبەری
بەرێوەبەر کە لە پێوە وەستا بوو و گووتی :- ((مولازم محێ الدین ، لەتۆمان پرسی ،
هەموویان ستایشت دەکەن، بەتایبەتی مولازم قەیس ، دەمەوێ یارمەتیت بدەم بەلام ئەگەر
ئاسایشی گشتی داواتی کرد ،هیچم پێ ناکرێت)) سوپاسی ئەو هەلوێستە مرۆییەم کرد کە
هەرگیز لە بیری ناکەم . پاشان پرسیاری کرد :(مولازم محی الدین ... تۆ بەعسی یان
نەء )) وەلامم داوە
:( نەخێر
بەعسی نیم )،
مولازم قەیس وەڵامی داوە : (( گەورەم .. هەرچەند پێ ی دەڵێین
وەرە ببە بەعسی دەڵێ من کوردم چۆن ببمە بەعسی )) ... بەرێوەبەر وەلامی داوە :((
مولازم قەیس بیبە دۆسێیەکی حزبی بۆ دروست بکە ، هیچ نەبی بتوابین بەرگری لێ بکەین ))
دەرچووم لە ژووری بەرێوەبەری هەوالگری هێزی گەرۆک
عەقید (ئیسماعیل مەلا حەوێش) ،کە لە بنەماڵەیەکی بەغدادی چاک و خێرخواز بوو ،
بەیاوەری مولازم قەیس کە دۆسێیەکی حزبی بۆ دروست کردم ،کە ئەو رۆژە هەرگیز لەیاد
ناکەم ،کە کاریگەر و چارەنووسی بوو لەژیانم کە رۆژی ١٩٧١/١١/٥ بوو.
خوێنەری بەرێز.. ئێستا بگەرێینەوە سەر چارەنووسی
ئەو پیاوە ،لەو گەشتە بەد رۆییە و کەمێک باسی ژیانی بکەین .
(حوسێن مەولود نەبی شێروانی ) لەساڵی ١٩٣٠ لە بنەماڵێکی فەللاحی
لە شاری هەولێر لەدایک بووە . بنەماڵەی لە ناحیەی شێراون مەزنی سەر بە قەزای
مێرگەسۆر هاتوونە هەولێر .
باوکی لە کۆڵانەکی تەسکی گەرەکی خانەقا لە هەولێر
لەکاتی گەرانەوەی لەبازار کوژراوە ، ئەویش بەهۆی دەست درێژی کردنی دوو سەرخۆش
لەسەر ئافرەتێک ،کاتێک ئافرەتەکە هاوار دەکات و داوای بەهانا هاتنی دەکات ، ئەویش
ئەو شتانەی کە لەبازار کریوەتی دادەنی و دەچیتە هانای ئافرەتەکە و لەگەل
سەرخۆشەکان دەکەویتە شەڕەدەست ،لەدواییدا یەک لە سەرخۆشەکان چەند چەقۆیەکی لێدەدات
و دەیخاتە عاردی و بەهۆی خوێن رۆیشتنێکی زۆر ،گیانی لەدەست دەدات .
تاوانبارەکان هەڵدێن و ئافرەتەکە رزگار دەبیت
لەدەستیان ، بەلام پاش ئەوەی خوالێخۆشبوو مەولود گیانی خۆی دەکاتە قوربانی و لە
دوای خۆی ، خێزنێکی بەجێ دەهێلی کە پێکهاتووە لە کورە گەورەی (ئیسماعیل ) و کورە
کچکەی (حوسین) وخۆشکە تاقانەکەیان کە ،پاش ماوەیەکی کورت لە کوژرانی باوکیان کۆچی
دوایی کرد .
خوالێخۆشبوو ( ئیسماعیل) بە ئەرکی بەخێو کردنی
ئەو خێزانە هەڵسا و هانی (حوسێن)ی دەدا کە بەردەوام بیت لە خوێندن تا قۆناغی
ئامادەیی تەواو کرد بەنمرەیەکی بەرز کە دەیتوانی لە هەر کۆلێجێک بیەوێ وەربگیرێت ،
بەڵام ئەو ، کۆلێجی پۆلیسی هەلبژارد لەبەر دوو هۆ ، یەکەمیان رووداوی کوژرانی
باوکی بوو کە ،ویستی ببێتە ئەفسەری پۆلیس و دادپەروەری بسەپێنی کە باوکی بە غەدر
کوژرا و پۆلیس نەیتوانی تاوانباران کەشف بکات و هۆیەکەی تریش ئەو بارە ئابووریە
ناخۆشەی کە بنەماڵەکەی تێیدابوون ،کە خوێندنی کۆلێج لەو کاتەدا پێویستی بە
مەسرەفێکی زۆر هەبوو، کەچی مەسرەفەکانی خوێندن لە کۆلێجی پۆلیس ،لەسەر دەولەت بوو
، کە پێداویستیەکانی خوێندن لە خواردن و جل ە بەرگ و نووستن و مەسرەفی گیرفانی
دەدا .
لەساڵی ١٩٤٨ لە کۆلێجی پۆلیس وەرگیرا لە خولی (٥)
و لەپاش سێ ساڵ واتا لەساڵی ١٩٥١ کۆلێجی تەواو کرد و لە وەرگرتنی پلەکانی پۆستی
پۆلیسی بەردەوام بوو وە لە زۆر لە دەزگاکانی پۆلیس کاری کرد لە ناوچە جیاوازەکانی
عێراق وەک :(بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای بەغداد ، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزای
رواندز ، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی نەفتی کەرکوک ، قوتابخانەکانی پۆلیس ،
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای (حللە)( بابل) ، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ،
فەرمانرەوایی هێزی پۆلیسی گەرۆک ).
لەساڵی ١٩٦٨ فەرمانی دامەزراندنی دەرچوو
وەک بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر و لەم پۆستە بەردەوام بوو تا رێککەوتنی ١١ی
ئاداری ١٩٧٠ ، ئەم ماوەیە قۆناغێکی زێرین بوو بۆ خزمەتی ووڵات ، لەم قۆناغەدا
هەموو هەوڵ و توانای لە خزمەتی هاولاتیان رەخساند و هەتا جار و بار بەخودی خۆیی
کارەکانیانی جێ بەجێ دەکرد بێ فەرق و جیاوازی ، بەرهەمی ئەو هەولانەی پەیدا بوونی
شێوەیەکی نوێی پەیوەندی لە نێوان دەزگای پۆلیس و هاوڵاتیان دروست بوو لە پارێزگا ی
هەولێر، بەم شێوەیە رێز و ناوبانگی بتەو تر و پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکە فراوانتر
بووەوە .
پیاوێکی بەهیوا و جەربەزە بوو ، ئەوە ش لە هەوڵدانی بۆ بەرز
کردنەوەی ئاستی رۆشنبیری و زانستی خۆی، رۆن و دیار بوو ، کە توانی ئەو بروانامانە
وەرگری :-
- بەکەلۆریۆس لەزانستی پۆلیسی لەکۆلێجی پۆلیس ١٩٥١ بەغداد .
- بکەلۆریۆس لە زمانی ئینگلیزی لە پەیمانگەی زمانەکان ١٩٦٤ بەغداد .
- بکەلۆریۆس لە یاسا لە زانکۆی موستەنسریە ١٩٦٨ بەغداد .
- لەساڵی خوێندنی ١٩٦٩- ١٩٧٠٠ لە ماجستێر لەیاسا وەرگیرا لە زانکۆی
قاهیرە - بەلام خوێندنی خۆی تەواو نەکرد بەهۆی دەستگیر کردن و شەهید بوونی .
لەگەل کۆمەڵە ئەفسەرێکی بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیس و ئاساییشی گشتی
ناردرا بۆ ئەمەریکا لەماوەی نیوان ١٩٥٨/٦/٢٠ و ١٩٥٠/١/٦ و لە ئەکادیمیای پۆلیسی
نێو دەولەتی لە واشنتۆن بروانامەی دبلۆمی بنەرەتی لە زانستی لێکۆلینەوەی جینائی
وپسپۆریە پۆلیسیەکانی تری پێدرا
.
کۆتایی تراجیدی
:-
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
پاش ئەوەی باسی زیاننامەی ئەو کەسایەتیەمان کرد دەگەرێینەوە سەر
چارەنووسی لە ماوە ی گیرانی لە (قەسری نیهایە) کە دەستگیر کرا لەلایەن هەیئەتی
دووەمی لێکۆلینەوەی سەر بە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی کە ( نازم گزار) بەرێوەی
دەبرد ، و لەوێ ناشیرینترین و توندترین ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی درا کە کەس
بەرگەی ناگریت لە ماوەی ساڵێک ، ولە بەرواری ٢٣ی تشرینی دووەمی ١٩٧٢ کۆچی دوایی
کرد و تەرمەکەی ناردرا بۆ شاری هەولێر لەگەڵ وەفاتنامەی کە تیایدا نووسراوە م هۆی
وەفاتی (مردنێکی گومانلێکراو ) ،نازانین چۆن مردن گۆمانی لێ دەکرێت لەو
گرتووخانەیە و لەناو ئەو تاخمە ئەهریمەنانە کە تاوانباری خوێن مژ ( نازم گزار)
لەسەرەوەیان بێت ،بێ ئەوەی هیچ بریاری دادگە دەرحەقی دەرکرا بیت .
وەفاتنامەی خودا لێخۆشبیت :-:-\
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لەساڵی ١٩٨٩ بەپێی داوای کەسوکاری ،
وەفاتنامەیەکی نوێ ی بۆ رێکخرا و بە هەمان بەرواری وەفاتی ،تیایدا رێکخەرەکان هۆی
وەفاتیان نووسی (پەتای نەخۆشی .آفة مرضیة)، لەوانەیە وایان نووسیە کە ، کەسوکاری
مافەکانی خانەنشینی وەرگرن ، بێ ئەوەی باسی چەشنی پەتاکە بکرێ و ئایا ئەو پەتایە
بەتەنها ئەو تووشی بووە وەیان گیراوەکانی تریش لەو جێگایە تۆقینەرە ... هەر چیەک
بێت ، هەر دوو زاراەی (مردنی گومانلێکراو ،پەتای نەخۆشی) ئەوە دەگەیەنن کە لەو
رۆژگارەی مێژووی عێراق، ئەو مرۆڤە بە ئەشکەنجەدانێکی درندانە کوژراوە و نووسینی
هەردوو وەفاتنامە بەم شێوەیە لە لایەن سەرچاوە تەندروستیەکان لەگەل ویستی لایەنە
ئەمنیەکانی گونجاوە کە ، لێکۆلینەوەیان لەگەڵ کردووە بۆ ئەوی خۆیان دوور بخەن
لەبەرپرسیاریان لەو تاوانەی کوشتنی ،لەو کاتەی کە دەیانەویست بە زۆر دان بنێتە
تاوانێک کە نەیکردووە و چەخت کردنی لەسەر بێ تاوانی و هەلنەستانی بە جێ بەجێ کردنی
تاوانێک کە یاسای جینائی بە تاوانی دابنێت .
لەراستی دوور ناکەوین کە بڵێین ، ئەگەر تەرمەکە
بسپاردرایە لێژنەیەکی پزیشکی پسپۆر ،پێش مردنی و بەبێ دەست تێوەردان و کارلێکردنی
دەسەڵاتە ئەمنیەکان ، ئەوا ئەنجامە کانی نۆرین وشێکردنەوەی تەرمەکە ، ئاشکرای
دەکرد بەبێ شەک کە ، غەدر لێکراو رووبەرووی ئەشکەنجەیەکی ماددی و دەروونی بێ سنوور
کراوە کە لە جەستەکەی شوێنەوار ونیشانە هەبوو ،کە کەسوکاری و خزمەکانی بینیان لە
کاتی وەرگرتنی تەرمەکە .
کە باسی ئەو جێگایە دەکەین کە ، ئەو پیاوە تیایدا
تووشی نەهامەتی بووە و کۆتاییەکەی لەوێ بووە ،پێمان باشە ئاور بدەینە نووسراوێکی
دراوسێەکی لە ( گرتووخانەی قەسرولنهایە) و لە هەمان شوێن (عبدالحمید العباسی) کە
لە کتێبەکەی (لاپەرە رەشەکان لە بەعسێ عیراق - صفحات سوداء من بعث العراق) لاپەرە
١٠٨ ، کە باسی دەستبەسەرەکان دەکات و لاپەرەیەکی تەرخان کردووە بۆ باسی
خودالێیخۆشبیت (حوسین مەولود شێروانی) کە دەلێ :-
(( زۆر لە بەندکراوەکانی
قەسری نهایە لەدەستی نەخۆشی شەکرە و نەخۆشی تر دەناڵن کە پێویستیان بە چاودیری
تەندروستی و خواردنی تایبەت هەیە و ئەو چاودێرییە لە لەهەموو کەلەنەکانی دونیا
هەیە ، بەڵام لە قەبرەکانی قەسری نهایە نیە بۆ بەندکراوان .
زنزانەی
ژمارە ١٧ بەرامبەرمان ، عەقیدی کورد حوسێن شیراونی بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێری
تێدابوو کە نەخۆشی شەکرەی هەبوو ، پیاوێکی سەنگین و بە ئەدەب و رەوشت بەرز بوو ،
هەندێ جار گوێم لە قسەکانی دەگرت لە پشت دەرگاوە ، کە لەگەل دارو دەستەی بەدەکان
بەدەنگێکی هێمن پێیانی دەگووت : من نەخۆشم ریگام بدەنی بە کەس و کارم بڵێم خواردنی
تایبەتی نوینم بۆ بنێرن ؟ وەڵامیان دەداوە : بمرە بمرە . کەس و کارت جل وبەرگ و
خواردن و نوینت بۆ دێنن ،ئێمە دەیانگەرێنینەوە و پێیان دەڵێین گیراومان لەلا نیە
بەو ناوەی ..وەکاتی نەخۆشیەکەی زۆر پەرەی سەند بەشێوەیەک هیوای باش بوونی نەما ،لە
قەسری نهایە دەریان هێنا و بەردرا وپاش مانگێک کۆچی دوایی کرد و خەلکی هەولێر بەمە
دەزانن )).
ئەمە
شاهێدیەکی زیندووە لەسەر ئێش و ئازاری خوالێیخۆشبیت لە قەسری نهایە کە یەک لە
گرتووەکان دەکێریتەوە ، کە پاش چەند ساڵیک لەزیندان رزگار بوو ، و ئەو کتێبەی لەچاپ
دا ، و هەڵەیەکی بێ مەبەستی کردوە ، کە دەڵێت لە قەسری نهایە دەریان هێنا و بەردرا
، راستیەکە ئەوەیە . بەرنەدرا بەلکو لەقەسری نهایە گواستیانەوە بۆ شوێنێکی نادیاری
تر ، لەوێ کۆچی داویی کرد و تەرمەکەیان بۆ کەس و کاری رەوانە کرد .
ژیانی
ئەو مرۆیە ساکار و هێمن و رەوشت چاکە بە توومەتێکی بەتاڵ کۆتایی پێ هێنرا ،ئەویش
کە ، گوایە رێی خۆش کردووە بۆ هەڵاتنی (عبدالجبار الدلێمی) بەرێوەبەری ئاسایشی
هەولێر بۆ ئێران ، بەم شێوەیە کۆتاییان بە هەموو هیوا و ئامانجەکانیان هێنا ، لەو
کاتە کە لە لوتکەی بەرهەمهێنان و خزمەتکردنی بوو ، لە تەمەنێ ٤٠ ساڵی و
بنەماڵەکەیان کە لە خێزان و چوار کور و کچی تاقانەی بێبەش کران لە لەسۆز و بەزەیی
باوک کە هەموویان لەو کاتە ساوا بوون .
پێشوازیەکی
فەرمی ومیللی گەرم لە تەرمەکەی عەقیدی پۆلیسی مافبەروەر (حوسێن مەولود شێروانی )
کرا لەشاری هەولێر و هەموو چینەکانی جەماوەری پارێژگا و بەرپرسانی دەزگاکانی
پارێزگا و فەرمانبەرەکان بەشداریان کرد لە رێ و رەسمی بەخاک سپاردنی تەرمی پێرۆزی
لە گۆرستانی (ئیمام محمد ) لە هەولێر و هەروەها پرسە لە زۆر شوێنی شاری هەولێر و
قەزایەکانی بۆ دانرا .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
*) بڵاو کراوەی
گۆڤاری (گاردینیا)/سەرٶکی نووسین /جلال چەرمەگا ٢٠١٦/١١/٢٤